رۆژی جیهانی ژنان له سلێمانی به جۆش و خرۆشه‌وه پیرۆزكرا
رۆژی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنان له به‌رده‌قاره‌مانی سلێمانی به به‌شداری سه‌دان ژن و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به ئاهه‌نگێك پیرۆز كرا.
رۆژی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنان له به‌رده‌قاره‌مانی سلێمانی به به‌شداری سه‌دان ژن و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به ئاهه‌نگێك پیرۆز كرا.
رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان (ره‌ژاك) و بزوتنه‌وه‌ی ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر به هاوبه‌شی له به‌رده‌قاره‌مانی سلێمانی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانیان به ئاهه‌نگێكی گه‌وره و به‌شدارییه‌كی به‌هێز پیرۆز كرد.
په‌یامی ره‌ژاك و بزوتنه‌وه‌ی ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر له‌لایه‌ن شاتوو محه‌مه‌ده‌وه خوێنرایه‌وه.
له‌په‌یامه‌كه‌دا رۆژی ٨ی ئادار له هه‌موو ژنان پیرۆز كرا و ئاماژه به‌وه‌كرا، كه تێكۆشانی ژنان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به گۆشه‌گیری و ئه‌شكه‌نجه ده‌هێنن، كه له ئیمراڵی به سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالاندا ده‌سه‌پێنرێت.
دواتر په‌یامی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و ئه‌نجومه‌نی ئیشتاری كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جۆدی مه‌خمور خوێنرانه‌وه و له‌و په‌یامانه‌شدا تیشكخرایه سه‌ر رۆڵی ژنانی تێكۆشه‌ر له دژی سته‌مكار و توندوتیژی. هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نرا كه به‌رخودانی ژنان تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌درێژه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا گروپی ما (مه‌زۆپۆتامیا) له باكوری كوردستان و هه‌روه‌ها گروپی ئه‌می كوردانی خۆراسان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان ژینا و عادڵ هه‌ورامی هاتنه سه‌ر شانۆ و جۆش و خرۆشی زۆریان به ئاهه‌نگه‌كه به‌خشی.
ئه‌ندامی گروپی ما هێلین كلیچئاسڵان له‌باره‌ی جۆش و پێشوازی گه‌ل به‌رامبه‌ر به ئه‌وان قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد و وتی، "هاتنمان بۆ ئێره جۆش و خرۆشێكی زۆری پێبه‌خشین. خۆشه‌ویستیه‌كی زۆریان بۆ ده‌ربڕین و به گه‌رمی پێشوازیمان لێكرا. ٨ی ئادار له هه‌موو ژنانی جیهان پیرۆز ده‌كه‌م.
گه‌ل له‌به‌ر گۆرانی هونه‌رمه‌ندان ئاهه‌نگیان گێڕا و دروشمیان وته‌وه.
ئاهه‌نگه‌كه دواجار به دروشمه‌كانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سه‌رۆك ئاپۆ" كۆتاییهات.
هـ . ب