کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی بۆ ٠٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی تەوار بەڕێوە دەچێت، لە دوو پانێڵدا پێنج بابەت پێشکەش دەکرێن و لەکۆتاییشدا ئەنجامنامەی کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکە بڵاودەکرێتەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە وتەی هەریەک لە کافییە سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ژنانی کوردستان پاشان زەینەب موراد، هاوسەرۆکی گشتیی کەنەکە دەبێت، پاشان پانێڵی یەکەم دەستپێدەکات و سێ بابەت تێیدا تاوتوێ دەکرێن، کە بریتین لە؛ تووندوتیژیی و گرتنی ژنان بەهۆی دەسەڵاتی سیاسییەوە، ڕۆڵی یاسا و کەلتوور لە ناسنامەی ژناندا و ڕەوشی ژنان لە ژێر فشارە سیاسییەکاندا.
هەرچی پانێڵی دووەمیشە دوو تەوەر لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە؛ دۆخی ژنان لەژێر دەسەڵاتی داگیرکارییدا و دۆخی ژنانی ئێزدیی لەواقعی ئێستادا.
لە هەرچوار پارچەی کوردستان و چالاکوان و پەرلەمانتاری ژنان هاتوونەتە سلێمانی بۆ پێشکەشکردنی بابەتەکانی کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکە و بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەکەدا.
ف.ق