شه‌نیاشار: ٩ی ئادار ئێمه‌ پێكه‌وه‌ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕین

شه‌نیاشار ئاماژه‌ی به‌ ساڵیادی ئێشكگری دادپه‌روه‌ری كرد و رایگه‌یاند، "وه‌رن، ٩ی ئادار ئێمه‌ پێكه‌وه‌ بڵێین، "له‌ رحا با كۆتایی به‌ یاسای به‌هێزه‌كان بهێنرێت".

ئێشكگری دادپه‌وه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه‌ له‌ ٩ی ئاداردا ده‌ستیپێكردووه‌ له‌ ٣٦٢هه‌مین رۆژدا به‌رده‌وامه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌وه‌، بنه‌ماڵه‌كه‌ له‌ ماڵی خۆیانه‌وه‌ درێژه‌ به‌ ئێشكگرییه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

بنه‌ماڵه‌كه‌ له‌ سه‌ر هه‌ژماری خۆیان له‌ تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌. له‌ په‌یامه‌كه‌دا راگه‌یه‌نراوه‌، "٩ی ئادار یه‌كه‌م ساڵیادی ئێشكگری ئێمه‌یه‌ بۆ دادپه‌روه‌ری. له‌ سه‌ر گۆی زه‌وی هیچ بێر و باوه‌ڕێك سته‌م قبوڵ ناكات. دایكێك ماوه‌ی ساڵێك له‌ به‌رده‌م دادگای رحا ده‌ڵێت، "كوا دادپه‌روه‌ری؟ كوا دادپه‌روه‌ری یاسا؟" وه‌رن ئێمه‌ پێكه‌وه‌ له‌ ساڵیاده‌كه‌دا بڵێین، "له‌ رحا با كۆتایی به‌ یاسای به‌هێز و باڵاده‌سته‌كان بێت".

هـ . ب