شەنیاشار: ژیان بە شکۆوە، پیرۆزە

بنەماڵەی شەنیاشار رایگەیاند، "ژیانێکی بە شکۆ پیرۆزە. بۆ ساڵێک سەرباری زەخت و زۆرداری ئێمە لەبەردەم دادگا سەرمان دانەنەواند".

خزم و پاسەوانەکانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨دا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار لە پرسوس. لە هێرشەکەدا هاوژینی دایکە ئەمینە شەنیاشار و دوو لە کوڕەکانی کوژران. کوڕەکەی فەرید شەنیاشاریش لە کۆمەڵکوژیەکەدا بە برینداری رزگاری بوو. لەپێناو گرتن و سزادانی بکوژان و ئازادکردنی فازیل شەنیاشار، دایکە ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشار لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لەبەردەم دادگای رحا دەستیان بە چالاکی ئێسکگریی دادپەروەری کرد. چالاکی بنەماڵەکە لە رۆژی ٣٦٨هەمیندا بەردەوامە. ئەمینە شەنیاشار بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە، ئێشکگرییەکەی لەماڵی خۆیانە لە پرسوس درێژە پێدا و کوڕەکەشی فەرید شەنیاشار لەسەرلەبەیانییەوە هاتە بەردەم دادگای رحا.

فەرید شەنیاشار لەو شوێنەی کە وەک "گۆشەی بنەماڵەی شەنیاشار" دەناسرێت بە پلاکاردی "هاوژین و کوڕەکانم لە نەخۆشخانە کوژران! بەڵام کەس دەستگیر نەکرا! بە فەرمانی باڵادەستەکان کوڕەکەم چوار ساڵە لە ژووری تاکەکەسیدایە. دەمەوێت کوڕەکەم لە زووترین کاتدا ئازاد بکرێت. دادپەروەری بۆ بنەماڵەی شەنیاشار و بۆ هەمووان" دەستی بە چالاکیەکە کرد.

سەبارەت بە بابەتەکە ئەو بنەماڵەیە لە سەر هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی سەردانی سەرۆکی یەکێتی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیا (تەبەبە) ئەرینچ ساغکن و سەرۆکی سەندیکاکانی پارێزەرانی هەرێمەکەی بڵاو کردەوە و ئەو پەیامەی راگەیاند: "ژیانێکی دادپەروەرانە و شکۆمەندا، پیرۆزە. سەرباری ئەو گوشارانەشی لەبەردەم دادگا خرایە سەر ئێمە، ئێمە هەرگیز سەرمان دانەنەواند.. تێکۆشانی دادپەروەری ئێمە، داواکاری هەموو مرۆڤە بەشکۆکانە. ئەوانەی بەرامبەر ئەو ستەمە خۆیان لە بێدەنگی داوە، لەڕوویان نایات بێنە ناو خەڵکەوە".

هـ . ب