سکاڵا لەبەرانبەر ٢٩ کەسی هەدەپەیی و بەدەپەیی تۆمارکرا کە داوای ئاشتیان کردبوو

سکاڵا لەبەرانبەر ٢٩ سیاسەتمەداری کورد تۆمار کرا کە کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتی دەبەپەش لەنێویاندایە. سیاسەتمەداران بەشداریان لە رێپێوانی ١ی ئەیلول رۆژی جیهانی ئاشتیدا کردبوو.

رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە روحا، ١ی ئەیلول رۆژی جیهانی ئاشتی لەناو شارەکە رێپێوانێکی ئەنجامدابوو.

دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر ٢٩ سیاسەتمەدار کە بەشداریان لە رێپێوانەکەدا کردبوو، بە بیانوی ئەوەی 'لەدژی یاسای رێکخستنی کۆبونەوە و رێپێوان و بەڕێوەبردن و بەشداریکردن' سکاڵای تۆمار کرد.

لەناو ئەو سیاسەتمەدارانەدا کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە و نێرگز چیغدەم کاراکەچیلی هاوسەرۆکی هەدەپەی روحا هەن.

دۆسیەکەی دژی سیاسەتمەداران لەلایەن دوویەمین دادگای سزای روحاوە پەسەندکرا.

بەپێی دۆسیەکە، پۆلیسی تورک بە بیانووی دروشمی 'ژن ژیان ئازادی و بژی ئازادی' چالاکیەکەی راگرتووە.

ف.ق