سەربازانی رژێمی ئێران دوو کۆڵبەریان بریندار کرد کە یەکێکیان منداڵە

دوو کۆڵبەر کە یەکێکیان منداڵە لەلایەن سەربازانی رژێمی ئێرانەوە بریندار کران.

ماڵپەڕی کۆلبەرنیوز رایگەیاند، سەربازانی رژێمی ئێران لە هەرێمی سینا و ورمێ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە. لە سینا کۆڵبەرێک بە ناوی سۆران قادری (٣٥) بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانەی مەریوان رەوانەکرا.

لە بەرزاییەکانی ورمێش هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی ١٥ ساڵیان بریندار کرد.

ف.ق