هەپەگە: سوپای داگیرکەری تورک لە ئاسمان و زەویەوە دەستی بە بۆردومان کرد

هەپەگە رایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپی بە هەلیکۆپتەر و لە رێگەی تۆپخانەکانەوە بۆردومان کرد. هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپی بە هەلیکۆپتەر و لە زەمینەوە بۆردومان کرد.

زانیاری فراوانتر لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:

٦ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٢:٣٠ داگیرکەرانی گردی زەندورا، زەویەکانی گوندی کێستە، گوندی دەرارێ، گوندی دەشیشێ و قەلا ئومەریێی مەتینایان بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کرد.

٦ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٠١:٢٠ گۆڕەپانی مامرەشۆ و مەرڤانۆسی ئاڤاشین بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکران.

٦ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٠١:٣٠ دا گۆڕەپانی جیلۆی بچووکی هەرێمی زاپ لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومانکرد.

٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٣٠ گۆڕەپانی چەمچۆی هەرێمی زاپ لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکرا.

لە ئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.

ف.ق