تەرمی کاراتای گەریلای یەژا ستار بەخاک سپێردرا
تەرمی گەریلای یەژاستار ستی کاراتای (ئەزدا ئاڤێستا)، کە لە شەمزینان شەهید ببوو لە دوای ٦ ساڵ رادەستی بنەماڵەکەى کرایەوە و ئەمڕۆ لە ناوچەی بازیدی ئاگری بەخاک سپێردرا.
تەرمی گەریلای یەژاستار ستی کاراتای (ئەزدا ئاڤێستا)، کە لە شەمزینان شەهید ببوو لە دوای ٦ ساڵ رادەستی بنەماڵەکەى کرایەوە و ئەمڕۆ لە ناوچەی بازیدی ئاگری بەخاک سپێردرا.
تەرمی گەریلای یەژاستار ستی کاراتای (ئەزدا ئاڤێستا)، کە لە شەڕی ساڵی ٢٠١٦دا لە شارۆچکەی شەمزینان لە پارێزگای جۆلەمێرگ شەهید بوو، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەى بازیدی ئاگری بەخاک سپێردرا.
لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی ئەو تێکۆشەرەی رێگای ئازدایی کوردستان و مرۆڤایەتیدا، پۆلیس گەمارۆی گۆڕستانی ناوچەکەى دا و رێگایان نەدا جگە لە بنەماڵەکەى هیچ کەسێکی تر بەشداری لە مەراسیمی بە خاکسپاردنەکەیدا بکات. رێگاشیان نەدا هیچ کەسێک ڤیدیۆ و وێنە لە مەراسیمەکە بگرێت.
بنەماڵەکەى لە دوای تەواوکردنی مەراسیمی بەخاکسپاردنی رۆڵە شەهیدەکەیان چادری پرسەیان دانا.
تەرمی ستی کاراتای لە دوای ٦ ساڵ لە هەوڵی بنەماڵەکەى و لە دوای پشکنینی دی ئێن ئەی لەلایەن داواکاری گشتی لە شەمزینان لە سندوقێکدا ڕادەستی دایە ئاینور کاراتای کرایەوە.
دایە ئاینور کاراتاش لەوبارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA)ی وت: "دوای چەند ساڵ لە گەڕان بە دوای تەرمی کچەکەمدا، چەند ئێسکێکیان لە ناو سندوقێکدا پێدام. ئەمە زوڵم و دڵڕەقییە. مرۆڤ ناتوانێت ئەو جۆرە زوڵم و دڵڕەقییە قبوڵ بکات، بەڵام ئەگەر ئێسکیش بێت، هەر قبوڵمە، چونکە ئەوە رۆڵەى منە. من شانازی بە کچەکەمەوە دەکەم و سەری گەلەکەمان ساخ بێت".
ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٧ی ئاداری ٢٠١٩ ئەمراهـ کاراتای گەریلای هەپەگە و کوڕی دایە ئاینور کاراتای لە ئاگری لە شەڕ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهید ببوو.
هەروەها بورهان کاراتای هاوسەری ئاینور، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە زیندانیکرابوو و لە زیندانی جۆری تیی گیرەسۆندا دیل کرابوو، لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا بەهۆی جەڵتەى دڵەوە گیانی لە دەستدابوو.
ژ.ت