تەرمی قەدری یڵدرم بەخاکسپێردرا

تەرمی پرۆفیسۆر دکتور قەیدری یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، بە بەشداری هاوڵاتیان و سیاسەتمەداران بەخاکسپێردرا.

تەرمی پرۆفیسۆر دکتور قەیدری یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کە بەر لە ٤ رۆژ لە ئامەد جەلتەی مێشک لێیدابوو و دوێنێ لە درەنگانی شەودا کۆچی دوایی کرد، لە گۆڕستانی یەنیکۆی لە ناوچەی رەزانی ئامەد بەخاکسپێردرا.

لە مەراسیمەکەدا خانەوادەی یڵدرم، بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە)، ساڵیحە یڵدرم و کەسکین بایندر هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە)، دەرسیم داغ، رەمزیە تۆسون، مەحمود توغرول، ئیمام تاشچیئەر، نەژدەت ئیپەکیوز پەرلەمانتارانی هەدەپە، نوسەر و زمانزانان و بە سەدان کەس ئامادە بوون.

دوای مەراسیمی ئایینی لە مزگەوت، تەرمی قەدری یڵدرم بەرەو گۆڕسانی بەڕێکرا و گەلیش بە کاروانێک لەگەڵ تەرمەکەدا بەرەو گۆڕستانەکە رووی. بەر لە بەخاکسپاردن پۆلیس رێگەی نەدا ئاڵای کوردستان لەسەر تەرمەکە دابنرێت. جەماوەرەکە ناڕەزایی بەرانبەر رەفتارەکانی پۆلیس پیشاندا. لەنێوان پۆلیس و گەلدا ئاڵۆزی دروست بوو. رێگەیان نەدا پۆلیس ئاڵاکە دەستبەسەربکات.

تەرمی قەدری یڵدرم لەلایەن دوو کەسەوە بەخاکسپێردرا. دوای مەراسیمەکە سیاسەتمەدار، نووسەر و گەل سەرەخۆشیان لە خانەوادەی یڵدرم کرد و دواتر گۆڕستانەکەتان بەجێ هێشت.

ف.ق