تەرمی تەیوپ چام گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا

تەرمی تەیوپ چام گەریلای هەپەگە کە لە چیای باگۆک شەهید بوو، ئەمڕۆ لە قۆسەر بەخاکسپێردرا.

تەرمی تەیوپ چام گەریلای هەپەگە کە لە ٣٠ی ئازاردا لە بەرزاییەکانی چیای باگۆکی ناوچەی نسێبینی مێردین لە شەڕدا شەهید ببوو، لە پزیشکی دادوەری نەوخۆشخانەی میردینەوە رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

لە کاتی دەستپێکردنی قەدەغەی هاتوچۆدا بەهۆی کۆرۆناوە، تەرمەکە رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. تەرمەکە بۆ گوندی مارگکێی قۆسەر رەوانەکرا.

رێگە نەکرا کە گەل بەشداری لە مەراسیمی بەخاکپساردنی تەرمەکەدا بکەن. لەبەرئەوەی مەلای گوندەکە بەشداری لە مەراسیمەکەدا نەکرد، لە گوندێکی دیکەوە مەلایەک ئەرکی ئایینیەکی ئەنجامدا.

دوای بەجێگەیاندنی ئەرکی ئایینی، تەرمی شەهید تەیوپ چام بەخاکسپێردرا.

ف.ق