تیمی یەپەسە لە دژی سەرۆکی ئاکەپە لە نسێبین چالاکیی ئەنجامدا
تیمی وەڵامدانەوەى شەهید کاوە چەکدار لە ناو یەپەسەدا رایگەیاند، لە ناوچەى نسێبینی مێردین لە دژی ماڵی سەرۆکی ئاکەپەی ئەو ناوچەیە چالاکیی بۆمبییان ئەنجامداوە.
تیمی وەڵامدانەوەى شەهید کاوە چەکدار لە ناو یەپەسەدا رایگەیاند، لە ناوچەى نسێبینی مێردین لە دژی ماڵی سەرۆکی ئاکەپەی ئەو ناوچەیە چالاکیی بۆمبییان ئەنجامداوە.
لە راگەیاندراوەکەى یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) لەبارەی ئەو چالاکییەو هاتووە، "ئەندامانمان لە ١ی حوزەیران و لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ ٢٤:٠٠ لە دژی ماڵی لەتیف ئۆزەل سەرۆکی ئاکەپە لە ناوچەى نسێبین بە بۆمب چالاکییان ئەنجامداوە".
راشیگەیاندووە، "ئاکەپەى داگیرگەر و لایەنگرەکانی لە دژی گەلی کورد و کولتور و خاکی کوردستان و لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان سوێندیان خواردووە و پێداگری لەسەر سیاسەتی شەڕی چەپەڵیان دەکەن. لەو دۆخەى ئێستادا فاشیزمی ئاکەپە هیچ رێگایەکی دەرچوون و رزگاربوونی بۆ نەماوەتەوە. دوای ئەو هەموو رووداوانە و خیانەتەکانیان، لایەنگران و نۆکەرانی ئاکەپە دەبنە ئامانجمان. ئەم شەڕە ئیدی بە نەهێشتی ئارامی پێناسە ناکرێت. ئێمە بە هەموو ئەو کەسانە، کە دەستیان بە خوێنی کورد سوور بووە دەڵێین، ناهێڵین بەسەرتانەوە بچێت! فاشیستەکانی ئاکەپە، کە ئێمە دەستنیشانمان کردوون، لە هەموو شوێنێکدا سزایان دەدەین".
ژ.ت