ئاسایشی ئێزدخان: لە هێرشەکاندا کەسانی مەدەنی کراونەتە ئامانج، کەسێک برینداربووە
ئاسایشی ئیزدخان رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردووەتە سەر مەدەنییە ئێزدی و عەرەبەکان.
ئاسایشی ئیزدخان رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردووەتە سەر مەدەنییە ئێزدی و عەرەبەکان.
سەبارەت بە هێرشەکانی سەر گوندی بارێ و کۆمەڵگەی دوگرێی شەنگال، ئاسایشی ئێزدخان رایگەیاند، لە گوندی بارێ ماڵی هاووڵاتیانی عەرەب و لە دگورێ ماڵی هاووڵاتیانی ئێزدی کراوەتە ئامانج.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی ئێزدخان لە هێرشی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکدا لە کۆمەڵگەی دگورێ ژنێک بە ناوی ئینتسار خودێدا عەلی موراد کە کەسێکی مەدەنییە برینداربووە. لە بارێش حەوشەی ماڵی هاووڵاتیەکی عەرەب کرابووە ئامانج . لەبارەی زانیاری نوێشەوە دواتر رای گشتی ئاگادار دەکەنەوە.
هەر لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی ئێزدخاندا خراوەتەڕوو، کە دەوڵەتی تورک هەروەک چۆن لە رۆژئاوای کوردستان مەدەنیەکان و ژێرخانی ئابوری و مەدەنی دەکاتە ئامانج، لە شەنگالیش بە هەمان شێوە هێرش دەکات و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، داواش لە هاووڵاتیان کراوە، بە هیچ جۆرێک گوێ بەو دەنگۆ و پرۆپاگەندانە نەدەن کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاودەکرێنەوە، تەنیا پشت بەو راگەیەندراوە فەرمیانە ببەستن کە لەلایەن ئاسایشەوە بڵاودەکرێتەوە.
لە کۆتاییشدا راگەیەندراوە وێنە و دیمەنەکان کە لە شوێنی تاوانەکەدا تۆماریان کردووە، تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک دەسەلمێنن و وەک بەڵگە کۆدەکرێنەوە".