ئه‌مینه شه‌نیاشار كه هاوسه‌ر و دوو كوڕی له ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ له ناوچه‌ی پرسوسی رحا له‌لایه‌ن كه‌سوكاری په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په ئیبراهیم خه‌لیل یڵدزه‌وه كوژران، وێڕای كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار كه له هه‌مان هێرشدا بریندارببوو، له به‌رده‌م دادگای رحا درێژه به چالاكی خۆی ده‌دات. چالاكیهكهی له ٩ی ئاداری ٢٠٢١ ده‌ستیپێكردبوو.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له رۆژی ٣٦٤ هه‌میندا جارێكی تر له‌به‌رده‌م بینای دادگا كۆبوونه‌وه و بۆ ٩ی ئادار كه ساڵێك به‌سه‌ر چالاكیه‌كه‌یان تێده‌په‌ڕێت، بانگه‌وازێكیان راگه‌یاند.
دایكه ئه‌مینه شه‌نیاشار ئاماژه‌ی به‌و گوشار و زۆردرایه كرد كه له ماوه‌ی ئێشكگرییهكهدا له‌وان كراوه و باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان ته‌نیا له پێناو خۆیان نا، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو كه‌س داوای دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن.
ئه‌مینه شه‌نیاشار وتی، "ساڵێكه ئێمه داوای دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌مووان ده‌كه‌ین. ساڵێكی تریش درێژه بكێشێت من هه‌ر لێره ده‌بم. تا كوڕه‌كه‌م ئازاد ده‌كرێت من لێره ده‌بم. كوڕه‌كه‌ی من له زینداندایه، ئێمه لێره‌ین. بكوژه‌كانیش به ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه. ئه‌وه چ دادپه‌روه‌رییه‌كه؟ ئه‌وه چ ده‌وڵه‌تێكه؟ داوا له هه‌موو كه‌س ده‌كه‌م ٩ی ئادار بێنه ئێره و داوای دادپه‌روه‌ری بكه‌ن".
هـ . ب