ئەمینە شەنیاشار لە رۆژی دانیشتنی دادگاشدا لە چالاکی ئیشکگری بەردەوامە

ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەر و دوو کوڕی لە هێرشی ئاکەپەدا کوژران، لە کاتی دانیشتنی دادگاییکردنی ئەو کوڕەیدا کە لە هێرشەکەدا بریندار بوو، لەبەردەم دادگا بەردەوامی بە چالاکی ئیشکگریدا.

هاوسەر و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار لە ناوچەی پرسوسی روحا لەلایەن خزمانی پەرلەمانتارێکی ئاکەپە بە ناوی ئیبراهیم خەلیل یڵدزەوە کوژران. فەریت شەنیاشاری کوڕێشی بریندار کرا، دوای رووداوەکە ئەمینە و کوڕەکەی لەبەردەم دادگای شاری روحا دەستیان بە چالاکی ئیشکگری بۆ دادپەروەری کرد و چالاکیەکە لە رۆژی ٢٥میندا بەردەوامە.

فەریت شەنیاشاری کە بەشداری لە ٧مین دانیشتنی دادگای سزا قوڕسەکانی مەلەتی کرد، ئیشکگریەکەی رادەستی برایەکی دیکەی بە ناوی محەمەد شەنیاشار کرد کە ئەویش لە هەمان هێرشدا بریندار ببوو. لە کاتی دەستپێکردنی دانیشتنەکەدا ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی محەمەد شەنیاشار لەبەردەم دادگا دەستیان بە چالاکی ئیشکگری کرد. ئەمینە شەنیاشار رایگەیاند، ئەوان چاوەرێی بڕیاری دادگان.

ئەمینە شەنیاشار باسی ئەوەشی کرد کە بکوژەکان ئازادن و وتی، "ئێمە دادپەروەریماند ەوێ،"

ف.ق