ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری له وان له رۆژی ٨٢هه‌میندایه
ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری كه كه‌سوكاری زیندانیان له وان ده‌ستیانپێكردووه، له رۆژی ٨٢هه‌میندا به‌رده‌وامه.
ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری كه كه‌سوكاری زیندانیان له وان ده‌ستیانپێكردووه، له رۆژی ٨٢هه‌میندا به‌رده‌وامه.
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی نه‌خۆش و ئه‌و زیندانیانه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو بووه و ئازادناكرێن، له وان له رۆژی ٨٢ هه‌مینی ئێشكگریی دادپه‌روه‌ریدا له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی وان به‌رده‌وامن. دڵشاه ئاڵكان هاوژینی ئیبراهیم ئاڵكان كه له گرتووخانه‌ی جۆری ئێفی وان زیندانیه، كازم تیمور باوكی بۆتان تیمور كه له گرتووخانه‌ی جۆری ئێفی وان زیندانیه و زوبه‌یده ئابی هاوژینی ئه‌به‌دین ئابی كه ٢٦ ساڵه زیندانیه و ئێستا له گرتووخانه‌ی بونیانی قه‌یسه‌ریه راگیراوه درێژه‌یان به ئێشكگریی ئه‌مڕۆ كرد. ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌بیا-ده‌ر سه‌ردانی ئێشكگرییه‌كه‌یان كرد.
هاوسه‌رۆكی مه‌بیا-ده‌ر خانم كایا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه تێكۆشانی بنه‌ماڵه‌كان ده‌گاته سه‌ركه‌وتن و ئه‌و تێكۆشانه كۆتایی به سته‌م ده‌هێنێت و به‌و تێكۆشانه زیندانیه‌كان ده‌گه‌نه ئازادی. كایا وتی، هه‌موو كه‌س پشتگیری ئه‌م تێكۆشانه‌ی دادپه‌روه‌ری بكات.
كازم نیمور باوكی زیندانی بۆتان تیمور سپاسی میوانانی كرد و وتی، "٨٢ رۆژه ئێمه له‌پێناو دادپه‌روه‌ری لێره‌ین. گه‌له‌كه‌مان سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و پشتی ئێمه‌یان به‌رنه‌داوه. به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت پشتیوانیه‌كه زۆر به‌هێزتر نیشان بدرێت. به پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان ده‌نگی ئێمه‌ش به‌رزتر ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه خاوه‌نداری له یه‌كتر نه‌كه‌ین، كه‌س خاوه‌نداریمان لێناكات. له گرتووخانه سته‌م له‌سه‌ر زیندانیان به‌رده‌وامه. سود له چالاكییه‌كان وه‌رناگرن. ئێمه وتمان به‌ڵكوو وه‌زیری نوێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌ویش چاره‌سه‌ری نه‌كرد. ئێمه خوازیاری دادپه‌روه‌رین. تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانمان له پێناو دادپه‌روه‌ریدا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئێمه لێره ده‌بین".
هـ . ب