چالاکی ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی زیندانیان لە سەندیکای پارێزەرانی ئیزمیر ١٧ رۆژە بەردەوامە. خانەوادەکان لە چالاکیەکەدا پانکارتی ' ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش' و ' گۆشەگیری تاوانێکی مرۆڤایەتیە' بەرزکردەوە. لە چالاکیەکەدا بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراتی گەلانی ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر سەردانی چالاکوانانیان کرد.
وەسیلە یڵدرم دایکی عەبدولرەئمان یڵدرم کە نەخۆشە لە زیندانی شاکرانی ئیزمیرە قسەی کرد و رایگەیاند، ٢٦ ساڵە کوڕەکەم لە زینداندایە و ٢ پارچەی بۆمب لەسەریدا هەیە و وتی، " رۆژی هەینی سەردانی کوڕەکەمم کرد. وتی هەموو رۆژێک دەرمان دەخوات و دۆخی تەندروستی رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت، هەندێک جار لە هۆش خۆی دەچێت. ئەو دۆخە ویژدانی و ئەخلاقی نییە. پێویستە زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن. بانگەوازیم ئەوەیە بە ویژدان بجووڵێنەوە.
لە چالاکیەکەدا عادیلە یاگان هاوسەرۆکی هەدەپەی مەنەمەن ئاماژەی بە پێشێلکاریەکانی نێو زیندانەکان کرد و رایگەیاند کە زیندانیان لە دۆخێکی سەختدا تێکۆشان دەکەن و وتی، " بۆیە چالاکی دادپەروەری زۆر گرنگە. پێویستە گەل پشتگیری بکات. زیندانیانی نەخۆش لە دۆخێکی خراپدان کە ناتوانن خۆیان لەسەر پێ بگرن. پێویستە لەس زیندانیان چارەسەریان بۆ بکرێت. هیچ کەسێکی بە ویژدان ئەوە قبوڵ ناکات."
چالاکی خانەوادەی زیندانیانی نەخۆش لە سەندیکای پارێزەرانی وانیش ٨٥ رۆژە بەردەوامە. لە چالاکیەکەدا ئەمڕۆ دڵشا ئالکان هاوسەری ئیبراهیم ئالکان زیندانی نەخۆش، کازم تیمور باوکی بۆتان تیمور زیندانی نەخۆش و ئەمینە دەمیرئاغاچ دایکی مالیک دەمیرئاغاچ زیندانی نەخۆش بەشداریان کرد. بەڕێوەبەرانی هەدەپەی شار و ناوچەکانی ئەرتەمەتان، توشبا و رێیا ئارموشێی وان سەردانی خانەوادەکانیان کرد.
بەدریە کارای بەڕێوەبەری دەبەپەی ئەرتەمەتان قسەی کرد و وتی، " هیچ کاتێک بەڕێز ئۆجالان و زیندانیانمان لەبەیر نەکرد. ئەوان لە ژورەوە و ئێمە لە دەرەوە لە زیندانداین. ئەوەی کە ئێستا لە زیندانەکان ئەنجام دەدرێت، هێڵی ئەسەد ئوکتایە. زیندانیەکانمان، بۆ دۆزی گەلەکەمان لە زینداندان و شکۆی ئێمەن. ژنانی کورد، ژنانی قاڕەمان لەگەڵ هەموو سەختیەکان بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن. ٨ی ئازار لە هەموو ژنان پیرۆز بێت."
هەروەها کازم تیمور لەسەر ناوی خانەوادەکان سپاسی میوانەکان کرد و وتی، " ئێمە بە پشتگیری ئێوە زۆر خۆشحاڵین. ٨٥ رۆژە ئێمە لێرەین. داواکاریمان ئەمەیە کە پشتگیریەکان بەهێزتر ببن. ئەگەر خۆمان خاوەنداری لە خۆمان نەکەین، کەس خاوەنداریمان لێناکات. بەتەنها بە تێکۆشانی گەلی کورد دەتوانرێت رێگری لە پێشێلکاریەکان بکرێت. ئەگەر گەلی کورد هەستێتە سەرپێ و پشتگیری لە یەکدی بکەن، کێشەکان چارەسەر دەبن."
ف.ق