فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار سەبارەت بە نەورۆز ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:
"ڕێبەر ئاپۆ پێش ٥٢ ساڵ لە بەنداوی چوبوک لە ڕۆژێکی نەورۆزدا دەستی بە ڕێپێوانی ئازادی بە ماراسۆنی کرد. ئاگری نەورۆز کە خەریکبوو دەکوژایەوە و تەنها خۆڵەمێشەکەی مابوو، دیسانەوە بە هەناسەی ڕێبەر ئاپۆ، گەشایەوە.
لە ساڵانی ٨٠ و ٩٠ دا، بۆ ئەوەی ئەم ئاگرە نەکوژێتەوە، چەندین گیانی خۆیان کردە سووتەمەنی ئاگری نەورۆز. لە چالاکییەکەی کاوەی سەردەم مەزڵوم دۆغانەوە تاوەکو زەکیە ئاڵکان، ڕاھشان دەمیرەڵ و سەما یوجە، چەندین کچ و گەنجی کورد بە جەستەی خۆیان ڕێگەیان نەدا ئاگری نەورۆز بکوژێتەوە و بە فیداکاری ئەم ئاگر گوڕ و گەشیان کرد. ئەم ٥٢ ساڵە، بە بەرخۆدانی ئاگری نەورۆز تێپەڕی. زوحاکەکانی سەردەم بۆ ئەوەی ئەم ئاگرە بکوژێننەوە هەموو هێزی خۆیان بەکارهێنا ئەمجارەش توانای سەرکەوتنیان لە بەرانبەر ئیرادەی گەل زۆر لاوازمایەوە و دەمێنێتەوە.
لەم ڕووەوە گەورەترین ھەوڵی زوحاکەکانی سەردەم کە بە پیلانگێڕی نێونەتەوەییش نەیتوانی ئەم ئاگرە بکوژێنێتەوە. بە پێچەوانەی ئەمە بە چالاکییەکانی 'ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن' ئاگری نەورۆز، بە جەستەیی کچ و کوڕە قارەمانەکان تەنانەت دوژمنەکانیشی لە گەرمی خۆیدا سووتاند. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا لە بەرانبەر گۆشەگیری گران لەسەر ئیرادەی گەلی کورد ڕێبەر ئاپۆ، زولکوف گەزەن بووە فیدایەکی شوێنکەوتوو و ڕێگەی دا ئەم ئاگرەی گەشتر بێت و بڵاوبێتەوە.
لە نەورۆزی ١٩٧٣ەوە هەموو نەورۆزێک بووە بە ژیانەوە، هەموو نەورۆزێک لەلایەن ئیرادەی ئازادییەوە بووە بە ئاودانی پۆڵاین. چونکە ئەم بەرخۆدانی نەورۆزە شکۆ نەتەوەییەکەمانی زیندوو و پایەدار کردوە. گەلی کورد و بەتایبەت ژنانی کورد لە نەورۆزدا زۆرترین خۆیان ناساندووە. گۆڕەپانەکان بە جل و بەرگی نەتەوەیی ڕازێنرانەوە، هەڵپەڕینەکانمان ئەوەندە مەزن و بەرفراوان بوون کە تەواوی گەلان و تەواوی مرۆڤە ئازادیخوازەکانی لەخۆگرتبوو. لە یەکێتی گەلان زەوی و عەرش لەرزا، یان دژی ئەمەش لە ترسا دەلەرزین.
پارتیمان پەکەکە گوزارشت لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکات، بە تێکۆشانی بووە بە تەڤگەرێکی نەورۆز، جەژنی گەلی کوردستانی سەرلەنوێ زیندوو و ژیاندەوە. سوپاکەمان یەژا-ستار خۆی لەسەر بیردۆزی ڕێبەر ئاپۆ بە تەڤگەر کرد و بە ساڵانی دوور و درێژ بە پەرۆشی نەورۆزەوە لە بەرانبەر بەرپرسیارێتی ڕزگاری نەتەوەیی و ڕەگەزییەکان ڕادەپەڕێت. ژیانەوە ژنی کورد کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا زۆر ڕوون دەردەکەوێت زۆرترین بە تێکۆشانی شەھیدانی سوپاکەمان یەژا ستارەوە بەدی هاتووە. چونکە ئەم نەورۆزە لە ھەمانکاتدا ئاهەنگی سەرکەوتنی ئەو قارەمانە نەمرانەیە.
ڕێبەر ئاپۆ جارێکی دیکە و بە شێوەیەکی زیاتر بە بڕیارەوە دەستێوەردانی ئەم قۆناغە گەورەیە دەکات کە لە نێوان دەوڵەت و گەلاندا دەژی. ڕێبەر ئاپۆ بەم هەڵوێستە هەنگاوی نا بۆ ئەوەی جەژنێکی نوێ بۆ گەلان بە دی بێنێت، جەژنی نەورۆز زیندووتر و بەهێزتر بکات. ئەمڕۆ نەورۆز، بە سڵاوەکانی ڕێبەر ئاپۆوە مزگێنی ئازادی گەلان دەھێنێت. وەک سوپای ستار، تاوەکو کۆتایی لەگەڵ ئەم سڵاوەدا دەوەستین و لەگەڵ ڕێبەرایەتی خۆمانین. تا ئێستا تێکۆشانی چەکداریمان تەنھا بۆ بوون، شکۆ و ژیانکردنی ژنان و گەلان بووە. ئەم تێکۆشانە ھەنگاوی گەورەی بە ژنان و کۆمەڵگە، بە تایبەتی بە ژنی کورد داوە. ئەمڕۆ ئامادەین بە چالاکترین شێوە بەشداری ئەو پڕۆسەیە بین کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە.
بەڵام ئەگەر دوژمن ئەم دەرفەتی مێژووییە کە ڕێبەرێتیمان دەستنیشانی کردوە و بچێتە ناو فێڵ و یارییەوە، هەڵبەت توانای شەڕکردنمان لە ئێستادا لە ٣٠ ساڵی پێشوو زیاترە. دەزانرێت لە زیلان و بێریتانەوە تاوەکو سارا، ڕوکەن و ئاسیاکان، خاوەنی بە هایەکی زۆری فیداکارین. بۆ شکۆی ڕەگەزی، نەتەوەیی و مرۆڤایەتی، بە ئیرادەوە تێدەکۆشین. بە ڕۆحی نەورۆزەوە ئاستی تێکۆشانەکەمان بەرزتر دەکەینەوە و بە بێگومان سەردەکەوین.
وەک سوپای ستار و تەڤگەرەکەمان گشتییەکەمان، تاوەکو ڕۆژی ئەمڕۆ ھەمیشە بۆ ئەوەی نەورۆزی گەلەکەمان بە دڵخۆشی، سەربەرزی و شکۆمەندییەوە پیرۆز بکرێت تێکۆشانی کرد و قوربانی سەختمان دا. ئێمە لێرەوە بە ھەمان ئامانجەوە تێدەکۆشین و لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین. نەورۆز لەگەڵ ڕێبەری ئازاد، ژنی ئازاد و کۆمەڵگەی ئازاددا ژیانکردن ھەمیشە ئامانجی تێکۆشانەکەمان بووە. ئەگەر بەگوێرەی پێویستیش نەبووبێت، بەدیهاتنی ئەم دیدگایە یاخود نزیکبوونەوە لەمە، بناغەی شادی و هێز و جۆشی نەورۆزی ئەمڕۆمانە.
دیسان لەو باوەڕەداین کە گەلەکەمان تا کۆتایی لەگەڵ ئەم ھەنگاوەدان و لەم نەورۆزە ئیرادەی گەلەکەمان لە تەواوی گۆڕەپانەکان لە دەوری سڵاوی مانادار و پیرۆزی ڕێبەر ئاپۆ یەکدەخات. ھەتاوەکو ئەو کاتەی ئەم گەلە لە دەوری ڕاستییەکاندا یەکدەگرن، زوحاکەکان ناتوانن لە شوێنی خۆیان بجوڵێن. لەم ڕووەوە نەک تەنھا ڕۆژێک ھەموو ڕۆژێک دەبێت بە ڕۆحی نەورۆزەوە پێشوازی لێبکرێت.
بەم مەبەستەوە وەک شەڕڤانان و فەرماندارانی سوپای ستار کە خۆیان وەک فیدایییەکانی ھێڵی ڕێبەر ئاپۆ ناو دەهێنن، نەورۆزی ساڵی نوێ لە ڕێبەر ئاپۆ، تەواوی بنەماڵەی شەھیدان، لە دایکانی ئاشتی، گەلە وڵاتپەروەرەکەمان، بە تایبەتیش ھەموو هەڤاڵان کە ئێستا لە زینداندان، بە شکۆی خۆیانەوە بەرخۆدان دەکەن، پیرۆز دەکەین.
نەورۆزی شکۆی نەتەوەیی، ڕۆحی سەرکەوتنی گەلانە!
نەورۆز جەژنی ڕزگارییە لە زوڵم و هەمیشەیی کردنی ژیانی ئازادە!
نەورۆز نوێ پیرۆزی هەنگاوی ڕێبەرێتی و ژیانی نوێیە!
بژی نەورۆز!
بژی ڕێبەر ئاپۆ!
ژن، ژیان، ئازادی!"