یەژاستار چالاکی ئەنجامدا: ٢ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک رووخێنرا
گەریلاکانی یەژاستار بۆ یادکردنەوەی ٨ی ئازار لە مەتینا چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەربازی تورک سزادران و سەنگەرێک و چەکێکی بۆمبهاوێژ تێکشکێنران.
گەریلاکانی یەژاستار بۆ یادکردنەوەی ٨ی ئازار لە مەتینا چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەربازی تورک سزادران و سەنگەرێک و چەکێکی بۆمبهاوێژ تێکشکێنران.
راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا:
٦ی ئازار کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گەلی گردی ئازاد، هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. چالاکیەکە لەدژی سەنگەرێکی بۆمبهاوێژی داگیرکەران ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران و سەنگەرەکە و بۆمبهاوێژەکە تێکشکێنران.
ئەم چالاکیە کاریگەرە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمان بۆ یادکردنەوەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان ئەنجامداراوە.
هێرشی ئاسمانی داگیرکەران بەردەوامە
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. زانیاری فراوان لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:
٤ی ئازار لە هەرێمی چیای ڕەشی زاپ کاتژمێر ١٤:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکان بۆردومانیان کرد.
٥ی ئازار کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٣٠ و ٢١:٣٠ گۆڕەپانی شەهید شاهین و کونشکای هەرێمی زاپ ٤ جار لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومان کران.
٦ی ئازار کاتژمێر لەنێوان ١٩:٠٠ و ٢١:٠٠ گۆڕەپانی وەرخەلێ و چیای رەشی ئاڤاشین و زاپ ٣ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران.
٧ی ئازار کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٣٠ و ٢١:٣٠ گۆڕەپانی دۆڵی شەهید ئوزگوری هەرێمی زاپ بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا.
ف.ق