یەژاستار: ئێمە دیوارەکانی ئیمڕالی هەڵدەوەشێنین!

یەژاستار رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد و وتی، "بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین کە بڕوایان بە ئازادی هەیە و بۆ مرۆڤایەتی، دیموکراسی تیدەکۆشن، لە دەوری رێبەرتی کۆبنەوە و دیواری ئیمڕالی کە بووەتە دیواری شەرمی سەردەم هەڵوەشینن.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەوان رۆژی رێبەری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان پیرۆز دەکەن و وتی، " لە کەسایەتی دایە ئوەیش دایکی رێبەرماندا، رۆژی لەدایکبوونی رێبەرمان لە دایکانی شەهیدان هەمووان، لە دایکانی گەریلا و دایکی زیندانیانی بەرخۆدێر کە لە چالاکی مانگرتندان، لە هەموو گەلەکەمان و دۆستەکانمان پیرۆز دەکەین."

فەرماندەیی یەژاستار باسی ئەوەشی کرد کە لەم سەردەمەدا کە مرۆڤایەتی لەناو قیامەتدایە، رێگەی رزگاری پارادیگمای ژیان و فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە و بەم شێوەیە بەردەوامی بە راگەیەنراوەکەیدا، "پێویستیەکی بەپەلەیە کە مرۆڤایەتی لە فەلسەفەی رێبەرتیدا یەکبگرێت و بە پارادیگمای رێبەرتی ژیانیان رێکبخەنەوە. سەرەتا ژنان ئێمە هەموو کەسێک بانگهێشت دەکەین کە لەدژی ئەم سیستمەی کۆیلایەتی لەسەر بناغەی بەهێزکردنی سیستمی خۆپاراستن خاوەنداری لە رێبەرتی بکەن و بەرخۆدان فراوان بکەن. بۆ مرۆڤایەتی شەرمێکی گەورەیە کە تاکە مرۆڤی ئازادی سەردەمەکان لەناو تاشە بەردەکانی ئیمڕالی زیندانیکراوە و لەناو بارودۆخێکی دەرەوەی مرۆڤایەتیدا زیندانیکراوە. ئێمە بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین کە بروایان بە ئازادی هەیە، ئەوانەی بۆ بەهای مرۆڤایەتی و دیموکراسی تێدەکۆشن، دیواری ئیمڕالی هەڵوەشێنن کە بووەتە دیواری شەرمی ئەم سەردەمە."

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژاستار لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەیدا باسی ئەوەی کرد کە رێکخستنی چەتەی جەهەپە و مەهەپە دوای ئەو گورزە گەورەیەی کە لە گارە بەریکەوت، پێداگیری لەسەر شەڕ دەکات و دەستی بە هێرش لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کردووە.

لە راگەیەنراوەکەدا دەگۆترێت، "گۆشەگیری قوڕس لەناو گۆشەگیریدا، بە سیاسەتی شەڕی تایبەتی نوێ و پێداگیری لەسەر ناچارەسەری بە هەوڵە تێکدەریەکانی چاوپێکەوتنی ئەم دواییە لەگەڵ رێبەرتی دەرکەوت. چەتەکانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە بە دەستبەسەرداگرتنی کورسیەکانی گەل، هەوڵی لەیەکدابڕاندنی پێشەنگەکانی گەل دەدەن، گۆشەگیری، داگیرکەری و قڕکردن رۆژ بە رۆژ لەسەر پیلانەکانیان زیاد دەکەن. لەبەرانبەر ئەمەش ژنان گۆڕەپانەکانی ٨ی ئازادیان پڕ کردەوە و جوانترین وڵامیان بە فاشیتەکاندا. نەورۆز کە دواتر دەستیپێکرد، بۆ نەورۆزی خاوەنداریکردن لە رێبەرتی و ئازادی گۆڕا. زیندانیانی ئازادی لەناو چالاکی مانگرتندان، جەستەی خۆیان دەتوێننەوە و بوونەتە نمونەی پیرۆزی خاوەنداریکردن لە رێبەرتی. مێژوو شایەدی ئەوە دەدات کە عەقڵیەتی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ قوڕس کردووە، بە تێکۆشانی گەل، ژنانی کورد و مرۆڤایەتی گۆشەگیری پارچە دەکرێت. لەدژی گۆشەگیری و شەڕی گشتگیر پێویستە ئێمە بە هەموو هێزمانەوە لە دەوری رێبەرتیمان کۆبینەوە، دیوارەکانی ئیمڕالی پارچە بکەین. بە ناوی سوپای ژنان یەژەستار وڵامان بۆ بەرخۆدانی رێبەرتیمان، بەهێزکردنی تێکۆشان، فراوانکردنی چالاکیەکان و پێداگیری لەسەر سەرکەوتن دەبێت.

دوژمنی ئێمە هەموو رۆژێک چیاکانمان بۆردومان دەکات، دارستانەکانمان دەسووتێنێت، مرۆڤەکانی ئێمە دەکوژێت. لەبەرانبەر ئەوەش بۆ رۆژی لەدایکبوونی رێبەرتیمان پێویستە ئێمە لە هەموو بستێکی خاکەکەمان کوردستان دار بچێنین. هەر دارێک دەبێتە پێداگیریکردن لە پاراستنی ژیانی پیرۆز. کاتی ئەوە هاتووە کە بەرخۆدان خۆمان بەرەو سەرکەوتن ببەین. بە پێشەنگایەتی فەلسەفەی ئاپۆیی بە تەئکیدی ئازاد دەبین. بە ناوی گەریلاکانی یەژاستارەوە بە بریارمان لەسەر ژیان لەگەڵ رێبەری ئازاد، وڵاتمان تا دوایین دڵۆپی خوێنمان ئاو دەدەین و بۆ باخێکی پڕ لە گۆڵی دەگۆڕین. بە ناوی هێزەکانی یەژاستارەوە، بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە کە گۆشەگیری پارچە دەکەین، بۆ ژیان لەگەڵ رێبەری ئازاد لە کوردستانێکی ئازاد، تێکۆشانی خۆمان بەرەو سەرکەوتن دەبەین. رۆژی لەدایکبوونی رێبەرمان پیرۆز دەکەین."

ف.ق