ڕژیمی ئێران گیراوێکی سیاسی کوردی بە ١٥سال زیندان سزادا
ڕژیمی ئێران گیراوێکی سیاسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دوای ٢سال دەستگیرکردن، بە تۆمەتی دژایەتی خودا و ئەندامیەتی لە پژاک بە ١٥ساڵ زیندان سزادا.
ڕژیمی ئێران گیراوێکی سیاسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دوای ٢سال دەستگیرکردن، بە تۆمەتی دژایەتی خودا و ئەندامیەتی لە پژاک بە ١٥ساڵ زیندان سزادا.
حسێن كه‌مانگه‌ر، زیندانی سیاسیی كورد دوای دوو ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كاتی له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی شاری سنه‌وه به تۆمه‌تی بەغی (دژایەتی کردنی خودا) له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له پارتی ژیانی ئازادیی كوردستان (پژاک)، سزای ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
بە پێی هەواڵێکی گەیشتوو بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، خانەوادە و پارێزەرانی زیندانی سیاسی کورد، حسێن کەمانگەر ڕۆژی ٢٧ی ئازار سەردانی لقی یەکی دادگای شۆرشی سنەیان کردووە و پێیان ڕاگەیەندراوە کە ١٥ساڵ سزای زیندانی بۆ حسێن کەمانگەر بڕاوەتەوە.
پێشتر له‌ڕێكه‌وتی ١٥ی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٠دا لە یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگای حسێن كه‌مانگه‌ر له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنەدا بە تۆمەتی بەغی (دژایەتی کردنی خودا) و ئەندام بوون لە پژاکدا ناوبراو لە لایەن دادوەر سەعیدییەوە دادگایی کرابوو.
ک-ش