ئازاد زال نووسەری کورد ڕەوانەی زیندانکرا

ئازاد زال نووسەری کورد و خاوەنی ناوەندی چاپی (J&J) کە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەی کەجەدە دا دەستگیرکرابوو، بە تۆمەتی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' ڕەوانەی زیندانکرا.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لەبارەی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) پۆلیسی تورک ٢٦ی حوزەیران هەڵیکوتایە سەر ناوەندی چاپی (J&J) و دواتر ئازاد زال (محەمەد گونگورموش) نووسەر و خاوەنی چاپخانەکەیان دەستگیر کرد. پۆلیسی تورک دەستی بەسەر ژمارەیەکی زۆر کتێبدا گرت.

نووسەری کورد ئازاد زال بە بیانووی ئەندامێتی ڕێکخستن لە لایەن دادگای تورکەوە ڕەوانەی زیندانی پیتی (دی) ئامەد کرا.

ف.ق