ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی: ٤ کەس ڕەوانەی زیندانکران و ٢ کەس دەستگیرکران

بەهۆی کاری کەمپینی خۆشک و برا ٤ ئەندامی هەدەپە ڕەوانەی زیندانکران و لە ئامەدیش ٢ کەس دەستگیرکران.

لە ناوچەی بازارجخی گورگوم ٤ کەس ٣٠ حوزەیران دەستگیرکرابوون، دواتر کاروباریان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دواتر دادگای بازارجخ بەڕێوەبران. ناجی کیزیلەر هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلانی ناوچەکە، موراد گوڤەنج هاوسەرۆکی پێشووی ناوچەکە، ئیبراهیم گانیداغلی و مەسعود گۆزلوگۆل بەڕێوەبەرانی هەدەپە بە بیانۆی هاوکاریکردنی دارایی بۆ ڕێکخستن لە دادگا وتەیان لێوەرگیرا.

دادگای سزای سوڵح ٤ کەسەکەی رەوانەی زیندان کرد.

ئامەد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر جەند ماڵیک لە گەڕەکی شار و هەلڤانی ناوچەی لیجەی ئامەد. لە ئەنجامدا خەبات ساچاڵ و سەردار جانپۆڵات دەستگیرکران.

بە پێی زانیاریەکان هەردوو کەسەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد ڕەوانەکران.

ف.ق