ئەحمدی حاجی ڕەشید سەرۆکی لیستی کۆمەڵی ئیسلامی لە سڵیمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمی عێراق دەربارەی کار بەرنامەکانی لیستەکەیان و ڕەوشی سیاسی هەرێم و عیراق وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دایەوە.
ئەحمدی حاجی ڕەشید، دەربارەی بوونی سوپای تورکیا لە ناو خاکی باشوری کوردستان وە بە توندی ڕەخنەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی عێراق گرد پرسیاری ئاڕاستەی هەردوو لاین کرد وتی بۆچی بی دەنگەن لە هەمبەر ئەو داگیرکارییە؟
دەربارەی لەشکرکێشی سوپای داگیرکەری تورکیا و هەوڵەکانی بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان، سەرۆکی لیستی کۆمەڵی ئیسلامی پێیوایە ئەوەی تورکیا دەیکات شکاندی سەروەریی خاکی عێراق و باشووری کوردستانە و دەبێت حکومەتی عیراق و هەرێم هەڵویستی جدیان هەبێت بەرامبەر ئەو داگیرکەرییە و دەبێت ڕێ و ڕیبازی مەدەنییانە بگیرێتە بەر بۆ ڕاوەستاندی ئەو هێرشانە.
وهاوکات ئەو ئەوەی خستە ڕوو ئەگەر بەڕازامەندی پارتی دیموکراتی کوردستان وحکومەتی هەریم نەبێت سوپای تورکیا چی دەکات لەناو خاکی کوردستاندا؟
پارتی دێموکارتی کوردستانە و بەربەستی سەرەکیە بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی
سەرۆکی لیستی کۆمەلێ ئیسلامی دەربارەی بەستنی کۆنگرەی نەتوەی دەڵیت: کۆنگرەی نەتەوەی پێویستی بە بەستێنێک هەیە کە لە ئیستادا تاکو ئەو هێزە سیاسیانە لەسەر دەسەڵات بن بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی زەحمەتە ،چونکە تاوکو ئسیتا لە هەولێرو دهوک لە کاندیدی لیستەکان دەدرێت و بێ حومرمەترییان پێدەکرێت، لە هەرێمی کوردستان ئازادی ڕۆژانامەگەری نێە، هۆکاری ئەوەی کە تاکو ئیستا کۆنگرەی نەتەوەی نە بستراوە پارتی دێموکارتی کوردستانە و بەربەستی سەرەکیە، وە ئێمە باورمان واەیە بۆ ئەوە کۆنگرەی نەتەوەی ببەسترێت دەبی بەرەی گەل دروست بێت ئەوان ئەوە کۆنگرەیە ڕیکبخەن و گەلێش بشتگیریان بکات.
ئێمە باورمان بە دەوڵەتی ئێسلامی نییە
سەرۆکی لیستی کۆمەڵ-ی ئیسلامی لە سەر بەرنامەی لیستەکەیان بۆ خولی چوارەمی پەرلمانی عێراق وتی: ئیمە حیزبێکی ئیسلامی- سیاسی -ین بەڵام باورمان بە حکومەتی دینی نیە بەڵکو باوەرمان بە حکومەتێکی مەدەنی هەیە، بە باوەڕی ئێمە دەوڵتی دینی خزمەت بە ئایدۆلۆژی ئیسلامی ناکات، چونکە عێراق ئاێین و فکری جێاوزی تێدایە بۆ ئەوەی هەموان بتوانن بە ئاسودەی بژێن وا پێوستە حکومەتێکی مەدەنیمان هەبێت. ئێمە لەسەرچوار پێگەی سەرکی کار دەکەین ئەوانیش ئازدی سیاسی، دەستپاکی، هاوسەنگی وخۆشگوزەرانی ئابوەرییە.
مادەی ١٤٠ مادەیكی خراپە لەناو دەستور
دەربارەی دەستووری عێراقی-ش ئەحمدی حاجی ڕەشی وتی: دەستوری ئێمە هەموومان دەنگمان پی داوە پێمان وایە دەستوورێكی گوونجاوە، بەڵام تەنها خراپی هەبی لە ناو ئەو دەستورە مادەی ١٤٠ بەپی ئەو مادەیە کۆمەڵیک ناوچە بە ناوچەی کێشە لەسەر بەناوکراوە کە خۆی لە ڕاستیدا ئەو ناوچانە ناوچەی کوردێن، لەوەش خراپتر ئەو مادەیە کە کاتی بۆ دیاری کراوە کە چارەسەری ئەو ناوچانە بکرێت، کاتەکەشی ٢٠٠٥ تاکو ٢٠٠٧ بەڵام لەو کاتەش چارەسەر نەکرا، ئەوبابەتەش بە بێچارەسەری ماوەتەوە .
دەربارەی هاوپەیمانی لیستە کوردیەکان لە بەغداد وتی: ئیمە لەم خولەی هەلبژاردن ئامادە نێن ببینەوە شەرێکی یەکیتی و پارتی لە بەغداد چونکە لە خولەکانی پێشوی پەرلماندا بەردەوام خەریکی پینەکردنی هەڵەکانی پارتی و یەکیەتی بووین.
ک-ش