بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهیدانی حەفتانین چەند چالاکیەک ئەنجامدران

یەکینەی تۆڵەسەندنەوی شەهید سالح کەندال، بە مەبەستی یادکردنەوەی ئەو گەریلایانەی لە جەنگی حەفتانیندا شەهید بوون، لە شاری کۆنیا چەند چالاکیەکیان ئەنجامدا.

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سالح کەندال لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ لەناوبردنی بزوتنەوەی ئازادی و گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان شەڕێکی گەورەی دەستپێکردووە. گەریلاکانی ئازادی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا گەریلاکانی ئازادی خۆڕاگریەکی گەورەیان کرد. دەوڵەتی تورک لە هەموو گۆڕەپانێک گورزی بەردەکەوێت، بەڵام بە دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد، شەڕێکی تایبەت بەڕێوە دەبات. دەبێت ئەوە بزانرێت کە سیاسەتەکانی رەتکردنەوە و لەناوبردن ناتوانن تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ بە پێشەنگایەتی پەکەکە، کۆتایی پێبێنێت.

لە ٥ی تەموزدا یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سالح کەندا لە ناوەچەی کولوی کۆنیا، لە ٣ شوێن چالاکیان ئەنجامدا. لە چوارچێوەی ئەم چالاکیانەدا، بە سەدان دونم زەویی دوو فاشیست بە ناوەکانی محمد ئەمین تونجەر و باتال ئۆزکان سووتێنرا.

٥ی تەموز لە ناوچەی ئەشمەی کۆنیا چەند زەوی و زارێکی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سووتێنرا. لەم چوارچێوەیەدا بە سەدان دوونم زەوی سووتێنرا.

ئێمە ئەم چالاکیانەمان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی حەفتانین ئەنجامدا.

تا ئەو رۆژەی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ کۆتایی پێنەیێت و دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کوردستان نەچێتە دەرەوە، چالاکیەکانمان بەردەوام دەبن."

ز.ش