بەردەوامی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لە باکوور وباشووری کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی چالاکی گەریلادا لە جولەمیر ولێلیکان بەلانی کەم ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی چالاکی گەریلادا لە جولەمیر ولێلیکان بەلانی کەم ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لە چەلێ، جولەمێرگ ولێلیکان و ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لە پاسوور ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە:
' لە چەلی ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران'
لە چوارچیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزدا هێزەکانمان ئێوارەی ٢٠ی ئەیار/٣٠ بانەمەر لە کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەکدا سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گردی کوردان-ی ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٣ سەنگەری داگیرکەران تیکدران و ٢سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
لە چوارچیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزدا لەهەمان ڕۆژدا ولە کاتژمێر ١٥:١٠ خولەکدا لە گردی لێلیکان-ی باشووری کوردستان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.
' لە شەمزینان سەربازیکی سوپای تورکیا کوژرا'
بەرەبەیانی ٢١ی ئەیار /٣١ی بانەمەر لە کاتژمێر ٠٧:٠٥ خولەکی بەیانیدا لە چوارچێوەی هەلمەتی شۆڕشگێڕیدا گەریلاکانمان لە دژی سوپای تورکیا کە لە نێوان ڕێگەی هەفتتکان-ێ وتیسێ-ی ناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگ خەریکی کۆنتڕۆلکردنی ڕێگا بوون، چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.
' لە پاسوورێ ئۆپەراسیۆنی سەربازی'
لە ڕێکەوتی ١٧ی ئەیار/٢٧ی بانەمەر، سوپای تورکیای داگیرکەر بە هاوکاری کۆنتراکانی لە شاپیرناز-ی ناوچەی ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەست پێکردووە. لە ئۆپەراسیۆنەکە کەلک لە دەیان ترۆمبێلی سەربازی جۆری(زیرخ) وەرگیراوە و لە ڕۆژی ١٩ی ئەیار/٢٩ی بانەمەڕ سوپای تورکیا بەشێک لە هێزەکەی لەوناوچەیە کشاندووەتەوە.
ک-ش