تەرمی عادل موراد گەیشتەوە سلێمانی
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ته‌رمی عادل موراد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەڵمانیاوە گه‌یشته‌وە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری سلێمانی.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ته‌رمی عادل موراد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەڵمانیاوە گه‌یشته‌وە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری سلێمانی.
ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٠٠ی بەرەبەیانی ، تەرمی عادل موراد، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە وڵاتی ئەڵمانیاوە، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیی.
بەشێکی زۆر لە ئەندامان و بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازییان لێکرد.
بڕیارە دوای مەراسیمێکی تایبەت، تەرمی عادل موراد لە گۆڕستانی سەلیم بەگ لە شاری سلێمانی بەخاک بسپێردێت.
عادل موراد، ڕۆژی ١٨ی ئایر ٢٧ی بانەمەەری ئەم مانگە بەنەخۆشیی لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئەڵمانیا و لە تەمەنی ٦٩ ساڵییدا کۆچی دوایی کرد.
ک-ش