جەبھەی تورکەمانی دەستدرێژی گولە لە ھاوڵاتیان دەکات

جەبھەی تورکەمانی دەستدرێژی گولە لە ھاوڵاتیان دەکات دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنی پەڕلمانی عێراق ، لە نێوان پیکهاتەکانی تورکەمان و کورد و عەرەب لەشاری کەرکووک گرژی و ئاڵۆزیی ڕوویدا.

لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا ژنێکی دووگیان بریندار بوو.

بە تۆمەتی برێندارکردنی ھاووڵاتیکی کورد لە کەرکووک هاووڵاتیێکی تورکەمان  بە ناوی تورکیش ساڵەح کە برای ئەرشد ساڵح-ی سەرۆکی جەبھەی تورکەمانییە لە کەرکووک لەلایەن پۆلیسی کەرووکەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.

بەرێوبەرایەتی گشتی پۆلیسی کەرکووک فەرمانی گرتنی بۆ تورکیش ساڵح برای ئەرشد ساڵح- ی سەرۆکی جەبھەی تورکەمانییە  دەرکرد، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ناو براو دوێنی شەو دەست درێژی گولەی کردە سەر هاووڵاتیان و لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا ژنێکی دووگیان برێندار بوو.

دوای ڕاگەیاندی ئامارە نافەرمییە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلمانی عێراق جەبھەی تورکمانی لە کەرکوک دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەربڕین و دورستکردنی گرژی وئالۆزی لە ناو شاری کەرکووک.

بەرەی تورکەمانی ، لایەنە عەرەبەکان و ٦ حیزبی هەرێمی کوردستان داوای دووبارەکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکووک دەکەن.

ک-ش