خەڵکی سلێمانی بە گەرمی پێشوازی لە کەمپەینی دەرکردنی سوپای تورک دەکات

کەمپەینی کۆکردنەوەى ئیمزا بە پێشەنگایەتیی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە چوارچێوەى هەڵمەتى سەفەربەریی حەفتانین دا بەرێوەدەچێت و بەردەوامە.

لە چوارچێوەى "هەڵمەتی سەفەربەریی حەفتانین" دا و بە دروشمی "بۆ کوردستانی ئازاد و سەربەخۆ فاشیزم و داگیرکەری بڕووخێنە" یەکێک لە کارەکان کەمپەینی کۆکردنەوەى ئیمزایە بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان.

ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە چوارچێوەى هەڵمەتەکەیاندا لە ناوچەى بازیانی سلێمانی دەستیان بە کۆکردنەوەى ئیمزا کردووە. خەڵکی بازیان بە گەرمییەکى زۆرەوە پێشوازی لە کەمپەینەکە و ئیمزاکردنى کەمپیەنەکە دەکەن.

تەنها لە چەند کاتژمێرێکى کەمی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەى بازیاندا ٧٠٠ ئیمزا بۆ کەمپەینی دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر کۆکرابووە و کەمپینەکەش بەردەوامیی هەیە.

هاوکات لە ناوەندی شاری سلێمانی، شارەزوور، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، گەرمیان، کەلار و رانییە... هتد، ئەو کەمپەینە بەڕێوەدەچێت. هەروەها گەنجان لە بناری قەندیل لە ئەمڕۆەوە دەستیان بە کۆکردنەوەى ئیمزا کردووە بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر.

ژ.ت