دانیشتنی دۆزی ژیتەم دواخرا

لە ١٩ی دانیشتنی دۆزی ژیتەمدا لە کەربۆران، بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتباران نەدرا و دانیشتنی دادگا بۆ ٢ی تشرینی دووەم دواخرا.

لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥ ٨ کەس کە ٣ کەسیان منداڵ بوون و پەلەدارێکی سوپای بە ناوی بیلال باتیر کە بانگەشەی ئەوەکرابوو خانەوادەکانی ئاگادارکردووەتە، بێسەروشوێنکران. ئەمرۆش ١٩مین دانیشتنی دۆزی کۆمەڵکوژیەکە کە بە دەستی ژیتەم کراوە، بەڕێوەچوو.

ئەو کاتە سكاڵا لەسەر ١٨ کەس بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتیان بە شێوەیەکی ئەنقەست تۆمارکرا کە فەرماندەی قەڕەقۆڵی ناوچەکەش لەناویاندا بوو. دانیشتنی دادگا لە دادگای سزا قوڕسەکانی سەمسوور بەڕێوەچوو.

پارێزەرانی قوڕبانیان بەشداریان لە دانیشتنەکەدا کرد و داوایان کرد تۆمەتباران دەستگیربکرێن، بەڵام داواکاریەکە ڕەتکرایەوە.

دانیشتنی دۆزەکە بۆ ٢ی تشرینی دووەم دواخرا.

ف.ق