داوای پێداچوونەوە بە سزاکەی ڕامین حوسێنپەناهی دەکرێت
داوا پێداچوونەوە بە حوکمی ڕامین حوسێن پەناهیی گیراوی سیاسیی کورد لە دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئیڕان دەکرێت.
داوا پێداچوونەوە بە حوکمی ڕامین حوسێن پەناهیی گیراوی سیاسیی کورد لە دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئیڕان دەکرێت.
حوسێن ئەحمەدینیاز، پارێزەری ڕامین حوسێنپەناهی، گیراوی سیاسیی کورد کە سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕاوەتەوە ، داوای لە دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە پێداچوونە بە حوکمی ڕامین حوسێن پەناهیدا بکرێت.
حوسین ئەحمەدینیاز لە وتووێژێکدالە گەل ئازانسی هەواڵی ئیسنا-ی ئێران ڕایگەیاندووە کە داوای پێداچونەوە بە سزاکەی ڕامین مافی یاسایی ناوبراوە، ئەو پارێزەرە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکەی ڕامینی کردووە.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە/١١مارس لە لقی ٣٩ی دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی لە شاری قوم، سزایی لەسێدارەدانی ڕامین حوسێنپەناهی پشتڕاست کرایەوە.
ڕامین حوسێنپەناهی، ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ/٢٣ی حوزەیرانی،لە شاری سنە-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەوێتە ناو بۆسەی هێزەکانی سوپای پاسداران-ی ئێران و لە ئەنجامی دەسڕێژی گوولەدا، بە سەختی بریندار دەبێت و دواتر لە لایەن هێزەکانی سپاوە دەسبەسەر دەکرێت.
ک-ش