دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە چەند شارێکی تورکیا چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە هەر یەک لە شارەکانی کۆجاعەلی، بورسا، دەنیزلی و ئەستەنبول، دوو کارگە و دوو ئۆتۆمبیل و ناوەندێکی گەورەی دروستکردنی موبیلیاتیان سووتاند.

بە پێی راگەیێنراوێکی دەستپێشخەریەکە، ٣ی تەموز رۆڵەکانی ئاگر لە ناوچەی گەبزەی کۆجاعەلی کارگەیەکیان بە تەواوەتی سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە هاوکات رایگەیاند، هەمان رۆژ لە ناوچەی پیشەسازیی ئۆرگانیزەی شاری بورساش کارگەیەکیان سووتاندوووە و وتی:"بۆ ماوەیەکی زۆر نەتوانراوە ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە و ئەو کارگەیە بە تەواوەتی سووتاوە و بووە بە خۆڵەمێش.

هاوکات لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە، ٤ی تەموز لە ناوچەی ئینەگولی بورسا ئۆتۆمبیلێکی فاشیستەکانی ئاکەپەیان سووتاندووە. ٥ی تەموزیش لە ناوچەی ئارناڤوتکوی ئەستەنبول ناوەندێکی گەورەی دروستکردنی موبیلیاتیان سووتاندووە و ناوەندەکە بە تەواوەتی بووە بە خۆڵەمێش.

بە کۆتایی راگەیێنراوەکەدا هاتووە:"٥ی تەموزیش لە ناوچەی مەرکەزئەفەندیی سەر بە دەنیزلی، ئۆتومبیلی کەسێکی فاشیستیان سووتاندووە."

ز.ش