دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە مانگێکدا ٨٨ چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەڕی ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا، لەدژی باڵەخانەی پارێزگار، ٣٣ کارگە و ٣٨ ئۆتۆمبێڵ و بە گشتی ٨٨ چالاکیان ئەنجامداوە.

دەستپێشخەڕی ڕۆڵەکانی ئاگر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماری مانگی حوزەیرانی چالاکیەکانی ئاشکرا کرد. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لە زۆر شار بە دەیان چالاکی سووتاندن ئەنجامدراون.

بە پێی ئامارەکە ٢٣ کارگە، ٣٨ ئۆتۆمبێڵ، ٢ کۆگای گەشتیاری، ٧ کارگەی بچووک، باڵەخانەیەکی پارێزگار، کۆگایەکی شارەوانی، دوو باڵەخانەی سەربازی، بەندەرێک، گەراجێکی ئۆتۆمبێڵ و خوێندنگایەک سووتێنراون و بە گشتی ٨٨ چالاکی ئەنجامدراون.

هەروەها باسی ئەوەش دەکرێت، چالاکیەکان لە شارەکانی بالیکەسیر، ساکاریا، ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، بورسا، ئەدەنە، ئانتالیا، کۆجائەلی، دیلۆک، ئەنقەڕە، ترابزۆن، مانیسا، دەنیزلی، موغلا، سپارتا، کۆنیا و چاناککالە ئەنجامدراون.

ف.ق