دەنگبێژی بەناوبانگی کورد سەیدخانی بویاخچی کۆچی دوایی کرد

دەنگبێژی کورد سەیدخانی بویاخچی کە بە دەنگە بێوێنەکەی لە ناو هونەری کوردیدا دەناسرایەوە و خاوەنی پێگەیەکی تایبەت بوو لە ناو دەنگبێژانی باکوری کوردستاندا، کۆچی دوایی کرد.

دەنگبێژ سەیدو شمشەک کە بە "خاڵە سەیدخان بۆیاخچی" و "بلبولی دیاربەکر" دەناسرایەوە، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

بۆیاخچی کە ماوەیەک بەر لە ئێستا بە هۆی نەخۆشیەوە تووشی ئیفلیجی ببوو، ئەم بەیانیە لە ماڵی خۆی لە شاری ئامەد کۆچی دوایی کرد.

تەرمی ناوبرا لە گۆڕستانی یەنی کۆی لە ناوچەی باغلای ئامەد بەخاک دەسپێردرێت.

ز.ش