دەنگی پارتە دەسەڵاتدارەکانی باشووری کوردستان کەمیکردووە

لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراقدا، دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان "پەدەکە" لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێم کەمیکردووە. ئەگەرچی پارتی لە دوو پارێزگای هەرێم زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.

لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراقدا، دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان "پەدەکە" لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێم کەمیکردووە. ئەگەرچی پارتی لە دوو پارێزگای هەرێم زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکەی پێشوو، ژمارەی دەنگەکانی زۆر کەمیکردووە.

رۆژی شەمە داوا لە زیاتر لە ٢٤ ملیۆن دەنگدەر کرا، کە بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن. رێژەی بەشداریی لە هەلبژاردند ا کەم بوو. ئەنجامە بەراییەکانی هەلبژاردن پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی تووڕەکردووە. بەڵام بەپێى ئەو ئەنجامانەى ئاشکرا کراون، ئەو حزبانەى تا ئێستا دەسەڵاتداربوون، بێزار و توڕەن. وەک چاوەڕێ دەکرا لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک پارتی و لە پارێزگای سلێمانیش یەکێتیی زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.

هەروەها گەلێک گلەیی و گازندە کراون، کە لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کراوە. بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانیی دادپەروەری و دیموکراسی، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی، کۆمەڵی ئیسلامی و نەوەی نوێ لێدوانیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، کە لە هەڵبژاردنەکاندا بە گشتیی و لە سلێمانی و هەڵەبجە بە تایبەتیی دەستکاریی دەنگەکان کراوە.

نەوەی نوێ لە هەولێر ٢ کورسیی بەدەستهینا

ناڕەزایەتییەکان دەربارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەردەوامە و ئەگەر تەماشای ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە بکەین و بەراوردی بکەین بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پێشوو، دەبینین کە پارتە دەسەڵاتدارەکان دەنگیان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

ئەنجامی دەنگەکانى پارێزگای هەولێر بەم شێوەیە بوون:

پارتی ٦٨ هەزار و ٢٨٥ دەنگ

یەکیتیی ١٧ هەزار و ٢٣٦ دەنگ

نەوەی نوی ١١ هەزار و ٢٣٢ دەنگ

هاوپەیمانیی ٩ هەزار و ٧٨٩ دەنگ

بزووتنەوەی گۆڕان ٦ هەزار و ٢٥٤ دەنگ

کۆمەڵی ئیسلامیی ٥ هەزار و ٣٦٩ دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامیی ٣هەزار و ٢٥٤ دەنگ

بە پیی ئەو ئەنجامانەی سەرەوەش بێت، پارتی ٩ کورسی، یەکێتی ٣ کورسی، نەوەی نوێ ٢ کورسی و هەریەک لە بزووتنەوەی گۆران و کۆمەڵی ئیسلامیش یەکی یەک کورسی بەدەست دەهێنن.

ئەنجامەکانی پارێزگای دهۆکیش بەم شێوەیەن:

پارتی ٨٤ هەزار دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامیی ٤١ هەزار و ١٠٠ دەنگ

هاوپەیمانی ٢٤ هەزار دەنگ

یەکیتیی ٢٢ هەزار دەنگ

نەوەی نوێ ٦٣٨ دەنگ

بزوتنەوەی گۆڕان ٥٣٦ دەنگ

کۆمەڵی ئیسلامیی ٢٥٢ دەنگ

بەپێی ئەو ئەنجامانەش بێت، پارتی ٩ کورسی و یەکگرتووی ئیسلامیش ٢ کورسی بەدەست دەهینن.

ئەنجامەکانی پاریزگای سلیمانیش بەم شێوەیە بوون:

یەکێتی ٣٧ هەزار و ٢٣ دەنگ

بزوتنەوەی گۆڕان ٢٥ هەزار و ٢٦٧ دەنگ

نەوەی نوێ ١٠ هەزار و ١٩٣ دەنگ

هاوپەیمانیی ٧ هەزار و ٣٩٨ دەنگ

پارتی ٦ هەزار و ٥٩ دەنگ

کۆمەلی ئیسلامیی ٥ هەزار و ٦٥٠ دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامیی ٣ هەزار و ٦٣٨ دەنگ

لە پاریزگای سلیمانیی دیاری نەکرا کە بەپیی ئەو ئەنجامانە، پارتە سیاسییەکان چەند کورسی پەرلەمان بەدەست دەهێنن. لە پاریزگاکانی هەولیر و دهۆکیش، بە سیستمی کۆتا، یەک کورسی دەدەن بە مەسیحیەکان.

ئەنجامی هەلبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤

لە هەڵبژاردنی ٢٠١٤دا ، پارتی لە باشووری کوردستان بوو بە حزبی یەکەم، بزووتنەوەی گۆڕان بووە دووەم و یەکێتی بووە سێیەم.

پارتی لە پاریزگاکانی هەولێر ٣٧٢ هەزار دەنگ، لە سلیمانی ٨٦ هەزار دەنگ و لە دهۆکیش ٣٥٧ هەزار دەنگی بەدەستهینابوو.

لەهەمان هەلبژاردندا، بزووتنەوەی گۆڕان لە پاریزگای هەولێر ١٠٨ هەزار دەنگ، لە سلیمانیی ٣٥٩ هەزار دەنگ و لە دهۆکیش زیاتر لە ٢٢ هەزار دەنگی بەدەستهێنا.

ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤ و ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە بەراورد بکەین، دەبینین کە ژمارەی دەنگەکانی هەر سێ گەورەترین پارتە سیاسییەکانی هەرێم بە ریژەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە.

چوار حزب داوای دووبارەکردنەوەی هەلبژاردنەکان دەکەن

پاش دەنگدان، تەواوی پارتە سیاسییەکانی باشووری کوردستان رایانگەیاند، ساختەکارى ئەنجامدراوە و دەنگەکان گۆڕدراون. یەکێتى و پارتى و تایبەت بزووتنەوەى گۆڕان، یەککگرتووى ئیسلامى، هاوپەیمانیى بۆ دادپەروەری و دیموکراسی و کۆمەڵی ئیسلامى لە گردى زەرگەتەى گۆڕان کۆبوونەوە و راگەیاندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

ئەو چوار لایەنە رایانگەیاند، سیستمی ئەلیکترۆنیی دەنگدان شکێندراوە، بۆیە داواى پووچەڵکردنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانیان کردووە.

لە راگەیاندراوەکەشیاندا هاتووە "ئێمە هەموو هەڵبژاردنەکە رەتدەکەینەوە و ئەنجامەکەى قبوڵ ناکەین. ئێمە داوا لە پەرلەمانى عێراق دەکەین کە لە هەرێمى کوردستان و کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، دەنگدان دووبارە بکرێتەوە".

ر.م