دەوڵەتی تورک لە عەفرین دوای ئەشکەنجەدان، کەسێکی مەدەنی شەهید کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین دوای ئەوەی کەسێکی مەدەنی رفاند، لە ژێر ئەشکەنجەدا شەهیدی کرد.

هاوڵاتیەکی گوندی کورزێلی ناوچەی شێراوای عەفرین بە ناوی عەبدوالرحمن ئیبیش بیکۆی ٣٨ ساڵان دوو مانگ لەمەوبەر رفێنرابوو.

ئیکۆ لە لایەن گروپی چەتەکانی حەمزەت'ی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە رفێنرابوو، لە ماوەی رفاندنیدا بیکۆ ئەشکەنجەیەکی زۆر درابوو.

دواجاریش ٢٠ رۆژ لەمەوبەر بە فیدیە ئازاد کرابوو، بەڵام بەهۆی ئەو ئەشکەنجەیەی درابوو بە سەختی بریندار ببوو و دوای ٢٠ رۆژ لە ئازادکردنی شەهید بوو.

عەبدوالرحمن ئیبیش بیکۆ لە چێشتخانەیەک کاری دەکرد و باوکی سێ منداڵ بوو.

دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک لە عەفرین خەڵکی مەدەنی دەڕفێنێت و ئەشکەنجەیان دەدات و رەشەکوژیان دەکات.

ز.ش