رازموهی: شەڕی ئێمە تاوەکو ئازادیی کوردستان بەردەوام دەبێت

هیڤرۆن رازموهی نوینەری مەلەکەپە /کەکەئۆ رایگەیاند، دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ناچارە لە بەرامبەر بەرخودانی شکۆمەندانەى گەلی کوردستاندا تێبکشێت و وتی "گەلەکانمان نۆکەری و خیانەت و کۆمەڵکوژییەکانیش لە بیر ناکەن".

هیڤرۆن رازموهی ئەندامی دەستەى گشتیی بزووتنەوەى ژنانی یەکگرتووی شۆڕشگێڕ (KBDH) و نوێنەری حیزبی مارکسیست لنینیست کۆمۆنیست (مەلەکەپە - MLKP) و رێکخستنی ژنانی کۆمۆنیست (کەکەئۆ - KKO)، مەلەکەپە و کەکەئۆ، لەبارەی هێرشەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و گوشارەکانی بۆ سەر ژنان لێدوانێکى بڵاوکردەوە. رازموهی رایگەیاند، دەسەڵاتی رژێمی داگیرکەری باڵادەستی پیاو دەهەژێت و حکومەتی ئاکەپە – مەهەپەش بۆ ئەوەى بە خەیاڵی خۆیان رێگری لە رووخاندی دەسەڵاتەکەیان بگرن، دەستیان بە بەهێزکردنی کۆشکەکانیان کردووە.

هیڤرۆن رازموهی رایگەیاند، نە کۆشەک، نە گوشار و زۆرداری ناتوانێت دەسەڵاتی فاشیستی بە باڵادەستیی پیاو لەسەر پێ رابگرێت و وتی "توڕەیی ژنانی زەحمەتکێش، ئیرادەی بەهێزیان، بەرخودانی زەحمەتکێشان – کرێکاران، ژینگەپارێزان، گەلی کورد و گەنجان لە شەقامەکان، شەپۆلی یەکەمی هەڵوەشاندنەوەى رژێمى کۆشکی فاشیستەکانە.

ئیدی بومەلەرزە بووەتە شتێکى ناچاری بەسەر دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەدا دێت. دەسەڵاتی کام پاشا، کام شا، کام باڵادەست بۆ هەمیشەیی بووە تاوەکو دەسەڵاتی دەبەدەبەیانەى ئەمانە لە کۆشک لەگەڵ غوڵامەکانیاندا هەمیشەی بێت؟ ئێمە ئەو زوڵمانەیان بیر دەخەینەوە، کە لە کۆشکەکاندا روویانداوە، سوڵتانەکانى عوسمانی، کە ئێستا ئەمان بە شانازییەوە خۆیان بە نەوەی ئەوان دەزانن، لە قوڵایی تاریکیدا داڕمان. هەر کە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست بهەژێت، هەر کە قەیرانی ئابووری و سیاسی قوڵ بێتەوە، شەڕی هەمە لایەنەی خۆیان لە دژی گەلانی تورکیا لە باکووری کوردستان و بە سەرتاسەری کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بڵاو دکەەنەوە. ئێمە ئیدی ئەو راستییانە لە هاکارەکانی پێشووی خۆیان دەبیستین".

هیڤرۆن رازموهی باسی ئەوەشیکرد، دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە شارەکانیى باشووری کوردستان بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەر (سیها) لە دژی هاووڵاتییانی مەدەنی کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات و وتیی "دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لەسەر دەستی خائینان و نۆکەرەکانی بۆمب بەسەر چیا و شارەکان و گوندەکانی باشووری کوردستاندا دەبارێنێت، ژنان، گەنجان، منداڵان و بەتەمەنە مەدەنییەکان و گەلەکەمان کوشتار دەکات. دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەر ناچارە کە لە بەرامبەر بەرخودانی شکۆمەندانەى گەلاندا تێکبشکێت. گەلانمان نۆکەرایەتی، خیانەت و کۆمەڵکوژییەکان لە بیر ناکەن".

رازموهی ئاماژەى بەوەشکرد، دەوڵەتى تورک لە دژی باشووری کوردستان دەستی بە ئۆپراسیۆنی داگیرکەری کردووە، بەڵام بووە بە ژێر گورزی قورسی گەریلاوە و ئەوەشی وت "سوپای بورژاوی تورکی داگیرکەر کە لە بەرامبەر ئیرادەى شەڕ و تێکۆشانی ئازادیی گەریلادا بێچارە بووە، بە تەکنەلۆژیا خۆی تەیار کردووە، بەڵام هەر لە ئێستاوە لە بەرامبەر ئیرادە و هێزی ئافرێنەری گەریلادا تەنگاو و بێچارە بووە.

رازموهی کوشتنی ٣ ژن لە گوندی هلنجی کۆبانیی بە بیرهێنایەوە و وتی "ناتۆ و رووسیا هاوکاری و هاوبەشی ئەو تاوانەن. لە دژی شۆڕشی ئێمەى ژنان لە رۆژئاوا، کە بە پێشەنگایەتیی ژنانی کورد بەدیهاتووە هێرش ئەنجام دەدرێت. ئێمە تۆڵەى ئەو هێرشانە، تۆڵەى هەموو ئەو ژنانەى کوژراوان دەکەینەوە. ئێمە دەمانەوێت ئەو وتەیەى تێکۆشانی گەلی کورد لە دژی داگیرکەری بە بیر بخەینەوە کە دەڵێن 'بە سواری هاتن و بە پیادە گەڕانەوە'. شەڕی ئێمە تاوەکو ئازادیی کوردستان بەردەوام دەبێت".

ژ.ت