زۆرینه‌ی كاندیده‌كانی هه‌ده‌په ئاشكرا بوون
لیستی كاندیدانی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا، ئه‌مڕۆ ڕاده‌ستی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی باڵای توركیا كرا و زۆرینه‌ی كاندیده‌كان ئاشكرا بوون كه له به‌شه‌جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه پێكهاتوون.
لیستی كاندیدانی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا، ئه‌مڕۆ ڕاده‌ستی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی باڵای توركیا كرا و زۆرینه‌ی كاندیده‌كان ئاشكرا بوون كه له به‌شه‌جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه پێكهاتوون.
لیستی كاندیدانی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی توركیا كه بڕیاره له ٢٤ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت، ئاشكرا بوو. له‌نێو كاندیدانی هه‌ده‌په هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی هه‌ن.
له‌نێو لیستی كاندیدانی هه‌ده‌په كه له به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی باكووری كوردستان و توركیا پێكهاتووه، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان له شاری ئیسته‌نبووڵ و سه‌زای ته‌مه‌للی له شاری وان كاندیدن. هه‌روه‌ها ئایهان بیلگه‌ن گوته‌بێژی هه‌ده‌په بوو به كاندیدی شاری قه‌رس و مه‌ڕاڵ دانش به‌شتاش جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا-ش، بوو به كاندیدی شاری وان.
گارۆ پایلان كه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردووش به نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی ئه‌رمه‌نی له ئیسته‌نبووڵه‌وه به په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په هه‌ڵبژێردرا، ئه‌م جاره له شاری ئامه‌ده‌وه بوو به كاندید. میتحه‌ت سانجار كه به ناسنامه‌ی عه‌ره‌ب-ی خۆی ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌م جاره‌ش وه‌ك كاندید له شاری مێردین ده‌ستنیشان كرا. توورگووت ئۆكه‌ر و عه‌لی كهنانئۆغلو كه له پێكهاته‌ی عه‌له‌وی-ن، له شاری ئیسته‌نبووڵ و كه‌مال بولبول-یش له ئانتاڵیا كاندید كران.
له پێكهاته‌ی سریانییه‌كان-یش، تووما چه‌لیك به‌رپرسی لقی توركیای یه‌كێتیی سریانییهكانی ئه‌ورووپا و به‌رپرسی وه‌شانی گشتیی سابرۆ، وه‌ك كاندیدی شاری مێردین ده‌ستنیشان كرا. فه‌له‌كناس ئوجا له پێكهاته‌ی ئێزدییه‌كان كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوو وه‌ك كاندیدی ئامه‌د چوو بۆ په‌رله‌مان، ئه‌م جاره له ئێلیح (باتمان) بوو به كاندید.
په‌رله‌مانتار هودا كایا كه به ناسنامه‌ی ئیسلامیی خۆی ناسراوه، جارێكی دیكه له ئیسته‌نبووڵه‌وه بوو به كاندید. پڕۆفیسۆر د. نوورهتتین توورگای ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ئیسلامیی دیموكراتی و مامۆستای كۆلێژی ئیلاهیات-ی زانكۆی دیجله له شاری ئیزمیر بوو به كاندید.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌نگۆی كاندیدبوونی هه‌بوو، ئۆنوور هامزائۆغلوو هاوگوته‌بێژی كۆنگره‌ی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌كه بوو كه ماوه‌ی ١٠١ ڕۆژه زیندانی كراوه. ئاشكرابوو كه هامزائۆغلوو ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و خۆی كاندید ناكات. هاوگوتهبێژهكهی دیكه‌ی هه‌ده‌كه گولیستان كۆچیگیت بوو به كاندیدی هه‌ده‌په له شاری مووش.
له لیستی كاندیدانی هه‌ده‌په ٢ ڕۆژنامه‌وان هه‌ن. له بازنه‌ی دووی ئیسته‌نبووڵ ڕۆژنامه‌وانی به ڕه‌گه‌ز تورك ئاهمه‌ت شك و له شاری وان-یش ڕۆژنامه‌وانی كورد ته‌یب ته‌مه‌ل بوو به كاندید.
٢ پارێزه‌ری ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان-یش بوونه كاندید. پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی حقووقی سه‌ده ئه‌بروو گونای له شاری مێردین و جه‌نگیز چیچه‌ك له شاری وان كاندید كران.
ئۆمه‌ر ئۆجالان كه كوڕی مه‌همه‌ت ئۆجالانه و هاوسه‌رۆكی پێشووی لقی مێردنی پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان - ده‌به‌په بوو، ده‌بێته كاندیدی ڕوحا (ئورفا).
له لیستی هه‌ده‌په‌دا چه‌ندین كاندید هه‌ن له بزووتنه‌وه چه‌پ و سۆسیالیسته‌كانی توركیا. هونه‌رمه‌ندی توركیا بارش ئاتای، ریدڤان توران كه ماوه‌یه‌كی درێژ سه‌رۆكی گشتیی پارتیی سۆسیالیستی دیموكراتی - سه‌ده‌په بوو و له هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥ وه‌ك په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په هه‌ڵبژێردرابوو، مووسا پیرئۆغلو سه‌رۆكی گشتیی پارتی شۆڕشگێڕ، دلشان جانباز و ئه‌ركان باش له فیدراسیۆنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی سۆسیالیست، ئۆیا ئه‌رسۆی سه‌رۆكی گشتیی هالكئهڤلهری (ماڵه‌كانی گه‌ل) ، موورات چه‌پنی یاریده‌ده‌ری هاوسه‌رۆكانی گشتیی پارتی سۆسیالیستی زه‌حمه‌تكێشان - ئه‌سه‌په و تولای هاتیمئۆغلووللاری هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی سۆسیالیستی سه‌رله‌نوێ ڕزگاری بوون به كاندیدی هه‌ده‌په.
ئیمام تاشچیئه‌ر كه به‌و هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌پێناوی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌ناسرێت جارێكی دیكه بوو به كاندیدی هه‌ده‌په له شاری ئامه‌د. هاوسه‌رۆكانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی - كه‌جه‌ده؛ به‌دران ئۆزتورك وه‌ك كاندیدی شاری ئاگری و له‌یلا گیوڤه‌ن وه‌ك كاندیدی شاری جۆله‌مێرگ ده‌ستنیشان كران. نوورهتین ماچین یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی گشتیی پارتی ئازادی و سۆسیالیزم- ئۆسه‌په له شاری ڕوحا (ئورفا) بوو به كاندید.
فیلیز كهرهستهجیئۆغلوو كه به ناسنامه‌ی فێمێنیستانه‌ی خۆی ده‌ناسرێته‌وه له ئه‌نقه‌ره و دیلان دیرایه‌ت تاشده‌میر گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ژنان-یش له ئاگری بوون به كاندید. هاوسه‌رۆكی گشتیی پێش ئێستای هه‌ده‌په-ش سه‌رپیل كه‌مالبای بوو به كاندیدی شاری ئیزمیر.
ڤه‌لی ساچیلیك كه به چالاكییه‌كانی «ئێمه كاری خۆمان ده‌وێت»ی كۆڵانی یوكسه‌ل ناسراوه، بوو به كاندیدی ئه‌نقه‌ره.
ره‌مزیه تۆسوون كه له كاتی هێرشهدڕندهكانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سووری ئامه‌د چه‌ندین مانگ له ناوچه‌كه گیری خوارد و دواتریش له‌گه‌ڵ كچه ته‌مه‌ن ٢ ساڵییه‌كه‌ی خۆی «بێریتان تۆسوون» ده‌ستگیر كرا، له ئامه‌د وه‌ك كاندیدی هه‌ده‌په له ڕیزبه‌ندییه‌كی وه‌ها دانرا كه به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت.
هونه‌رمه‌ند فه‌رهاد توونچ له شاری ئایدن بووه كاندید. نووسه‌ر و ئه‌كادیمیست ئۆمه‌ر فارووق گهرگهرلیئۆغلوو كه بڕیاری حكوومه‌ت له‌سه‌ر كار دووخرایه‌وه بووه كاندیدی شاری كۆجائه‌لی. ئابووریناس ئه‌رۆل كاترجیئۆغلوو-ش له ئیسته‌نبووڵ بوو به كاندید.
ئه‌ندامی شاندی ئیمڕاڵیی هه‌ده‌په ئیدریس بالووكهن كه له ٤ی نیسانی ساڵی ڕابردوو ده‌ستگیركرا و هێشتا له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ئێف»ی سینجان زیندانی كراوه، ئه‌م جاره له ئێلیح (باتمان) بوو به كاندید.
سه‌لچووك مزراكلی سه‌رۆكی پێشووی ژووری پزیشكان وه‌ك كاندیدی ژماره یه‌كی لیستی هه‌ده‌په له شاری ئامه‌د ده‌ستنیشان كرا. ڕیزبه‌ندی كاندیدانی دیكه‌ی هه‌ده‌په له شاری ئامه‌د به‌م شێوه‌یه‌یه؛ سالیها ئایده‌نیز و مووسا فارسئۆغووللاری ئه‌ندامانی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كه‌جه‌ده، گارۆ پایلان، هشیار ئۆزسۆی، ئیمام تاشچیئه‌ر، ره‌مزیه تۆسوون، سه‌مرا گوزه‌ل، ده‌رسیم دا‌غ، عه‌بدولره‌حمان دوورمووش، مه‌همه‌ت ته‌میزیوز و فه‌ردا فاهریئۆغلوو.
s.m