سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردن بەسەر ٢ ئەندامی ئەنجومەنی دەبەپەدا سەپێنرا

بەرماڵ بیرتەک و ئەرگین باڵتای دەبەپەیی لەلایەن دادگای دەوڵەتى تورکەوە سزای ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.

دادگای پیاداچوونەوەى ئەرزڕۆم سزای ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنی بەرماڵ بیرتەک و ئەرگین باڵتای ئەندامانی پێشووی ئەنجوومەنى پارتی دیموکراتیکى هەرێمەکان (دەبەپە)دا هەڵوەشاندبووە داوای کردبوو سەرلەنوێ دادگایی بکرێنەوە.

لەو چوارچێوەیەدا لە لقی ٢ی دادگای سزا قورسەکانی موش دا دانیشتنی دادگایکردنەوەى ئەو ٢ ئەندامەى ئەنجوومەنى پێشووی دەبەپە دەستیپێکرد.

بیرتەک لە زیندانی سینجان و باڵتا لە زیندانی جۆری ئێڵی پاتنوسەوە لە رێگەى سیستمی تەلەفزیۆنیی داخراوەوە بەشداری دانیشتنەکەى دادگا بوون.

دەستەى دادگاکە بڕیاریدا سزای ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردن بەسەر بیرتەک و باڵتادا بسەپێنرێت.

ژ.ت