سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر حەمید گەیلانیدا سەپێنرا

دەوڵەتی تورک سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر حەمید گەیلانیدا سەپاند.

بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١دا بەشداری لە خەباتێکی یەکێتی نەتەوەیی کورددا کردووە بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) دەوڵەتی تورک سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر حەمید گەیلانیدا سیاسەتمەداری کورد سەپاند.

دانیشتنی دادگاییکردنی حەمید گەیلانی لە دادگای سزا قوڕسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو. گەیلانی بەشداری لە دانیشتنەکەدا نەکرد. پارێزەرەکی ئامادە بوو. دادگا بڕیارەکەی ئاشکرا کرد و خەباتی یەکێتی نەتەوەیی کورد وەک تاوان پیشاندا و داوای ١٥ ساڵ سزای زیدانی بۆ گەیلانی کرد.

پارێزەر بەرگری لە موەکیلەکەی کرد و ڕایگەیاند کە تۆمەتبارکردنی حەمید گەیلانی یاسایی نییە و داوای کرد کۆتایی بە دانیشتنەکە بهێنرێت.

دادگا داوای پارێزەرانی رەتکرد و بە بیانۆی ئەندامی ڕێکخستن سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگی زیندانی بەسەر حەمید گەیلانی سەپاند و گەشتی دەرەوەی وڵاتی لە گەیلانی قەدەغەکرد.

ف.ق