ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له ٥ی ته‌مووزی ٢٠١٩، هه‌ڤاڵ دیار غه‌ریب مه‌حمه‌د ناسراو به هه‌ڵمه‌ت، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی "PKK"و ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی گشتی كۆما جڤاكێن كوردستان "KCK" له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای داگیركه‌ری تورك و به چاوساغی نۆكه‌رانیان، له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا، له‌بناری قه‌ندیل، گه‌یشته كاروانی شه‌هیدان.
شه‌هید هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت، له ٢٥ ساڵ تێكۆشانی له‌ناو ریزه‌كانی شۆڕشدا، له‌هه‌موو ئاسته‌كان خه‌بات و تێكۆشانی به‌ڕێوه‌بردووه، توانیویه‌تی ئه‌ركه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتووی جێبه‌جێ بكات، به‌رده‌وام هه‌ڤاڵێكی نمونه‌یی بووه و نه‌خشی خۆی له هه‌موو ئه‌و خه‌باتانه داوه كه به‌ڕێوه‌ی بردوون. شه‌هید هه‌ڵمه‌ت، له یه‌ك كات هه‌م وه‌ك گه‌ریلایه‌ك شه‌ڕی ده‌كرد، وه‌ك راگه‌یاندكارێك ده‌ینوسی، وه‌ك ئه‌كادیمیسێنێك په‌روه‌رده‌ی ده‌دا، وه‌ك رێكخەرێكی كۆمه‌ڵگه خه‌باتی رێكخستنی و سیاسی و دیبلۆماسی ئه‌نجامده‌دا، ئه‌مه‌ش وایكردبوو له‌لایه‌ك له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌روه‌ها له‌ته‌واوی گۆڕه‌پانه‌كانی تێكۆشان له‌كوێ كوردێكی ئازاد و شۆڕشگێڕێك هه‌بێ هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت له‌وێ بێ. هێزێكی زۆری بۆ گوێگرتن له كێشه‌و پرسگرێكه‌كانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌بوو، چونكه مرۆڤێكی ئارام و له‌سه‌رخۆ و هێمن بوو، هه‌مانكات خاوه‌ن هزرێكی قوڵی رێنمای كردن و چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه‌ش بوو له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا.
قوڵبوونه‌وه‌ی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت، له هزر و بیری رێبه‌ر ئاپۆ، له‌ئاستێك دابوو كه به‌ته‌واوی خۆی له‌گه‌ڵ كردبووه یه‌ك. به پارادایم و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ژیا و له‌و پێناوه‌شدا خه‌باتی به‌رده‌وامی به تیۆری "نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی" به‌ڕێوه‌ده‌برد. سه‌رجه‌م نووسین و نامیلكه و په‌رتوكه‌كانی شه‌هید، قوڵبوونه‌وه‌و چۆنیه‌تی پراكتیزه‌كردنی فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆن. وه‌ك مامۆستایه‌كی مێژووی كوردستان، وانه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان و به‌سه‌لیقه‌وه ده‌یگووته‌وه كه هه‌موو مرۆڤێكی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد بۆ قوڵای مێژوو، له‌وێشه‌وه ده‌یهێنایه‌وه به فۆڕمی كه‌سایه‌تیه‌كی وڵاتپارێز و خاوه‌ن ئاو و خاك و وڵات، له‌و پێناوه‌ش ئاماده‌ی خزمه‌ت و تێكۆشانی ده‌كرد.
باشووری كوردستان له ٣٠ ساڵ تێكۆشانی له ته‌ڤگه‌ری ئازادی‌دا، به‌سه‌دان رۆڵه‌ی لێهاتوو و به‌ئه‌مه‌ك و ماندوونه‌ناسی پێشكه‌شی وڵات كرد كه له‌ئاستی سه‌ركردایه‌تی كردن و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه خاوه‌ن رۆڵ بوون، كه جێگای ناوی هه‌موویان لێره نابێته‌وه. شه‌هید هه‌ڵمه‌ت له‌پێناو پابه‌ندبوونی به‌شه‌هیدانی باشوور و خه‌باته ره‌واكه‌ی، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌ك فیداییه‌ك شه‌وی خستبووه سه‌ر رۆژ و بێ وەستان تێكۆشانی ده‌كرد، چونكه باوه‌ڕی شه‌هید تا دواراده به هێز و ئیراده‌ی خه‌ڵكی باشووری كوردستان هه‌بوو، له‌پێناو سه‌رخستنی رۆحی راپه‌ڕین و یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی سیسته‌می كۆنفیدرالیزمی دیموكراتی، هه‌روه‌ها یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیزه كردنی كۆمه‌ڵگه. هه‌موو هێزی خۆی پێشكه‌ش ده‌كرد له‌پێناو پێكه‌وه ژیانی دیموكراتیانه‌ی گه‌لان، به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی. تا دوا راده په‌یوه‌ستبوو به كوردستانێكی ئازاد و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و دیموكرات، هه‌مانكات رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستێكی دیموكرات و كۆنفیدراڵ، بۆ ئه‌مه‌ش لێبڕاوانه له تێكۆشاندابوو.
شه‌هید هه‌ڵمه‌ت، پابه‌ندبوونی به رێبازی ژنی ئازاد له فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆدا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژیای ئازادی ژن كه‌سایه‌تی خۆی بونیاد ده‌نا و هه‌ڤاڵایه‌تی راستی له‌گه‌ڵ ژن ده‌كرد، وه‌ك خۆی ده‌یگووت: " گه‌وره‌ترین مامۆستای ژیانم دایكم بووه". شه‌هید هه‌ڵمه‌ت، هێزی گه‌وره‌ی له ژن وه‌رده‌گرت و وه‌ك پێشه‌نگی شۆڕش و تێكۆشان، كاروخه‌باتی له‌سه‌ر ئاراسته ده‌كرد، ئه‌مه‌ش هۆكاربوو به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌زی ژنان و پیاوان، هه‌موو چین و توێژه‌كان له ده‌وری شه‌هید هه‌ڵمه‌ت كۆده‌بوونه‌وه و وه‌ك هه‌ڤاڵ و پێشه‌نگ و مامۆستای خۆیان په‌سه‌ندیان كردبوو.
دوژمنی داگیركه‌ری تورك و نۆكه‌ر و هاوپه‌یمانه‌كانی، خه‌یاڵیان خاوه بتوانن به شه‌هید كردنی شۆڕشگێڕان، شۆڕشی ئازادی و دیموكراتی گه‌لی كوردستان PKK لاواز بكه‌ن، چونكه ئه‌مڕۆ له هه‌ر ڕۆژێك زیاتر گه‌لی كوردستان و شۆڕشگێڕه‌كانی به‌رۆكی داگیركه‌رانیان گرتووه و له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی تێكۆشاندا له به‌رامبه‌ری له به‌رخودان و فیداكاریه‌كی مه‌زندان. له‌سه‌رووی هه‌مووشیان رێبه‌ر ئاپۆ، به‌رخودانه شكۆداره‌كه‌ی له ئیمراڵی، هه‌ڤاڵانی گه‌ریلا له هه‌موو هه‌رێم و گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕ به‌تایبه‌ت ئه‌وه ماوه‌ی ساڵێكه له ته‌واوی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا و ده‌ڤه‌ری حه‌فتانین داستانی قاره‌مانیه‌تی تۆمار ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی ١٥ رۆژی رابردووش‌دا زۆرترین چالاكیان ئه‌نجامداوه و به ده‌یان سه‌ربازی دوژمنیان سزاداون به مه‌رگ.
له سه‌ر رێبازی شه‌هیدان و به هزر و بیری رێبه‌ر ئاپۆ، دڵنیاین كه‌وا شۆڕشی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵێنێكه كه داومانه به‌شه‌هید هه‌ڵمه‌ت و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان، كه پابه‌ندی رێباز و دۆزه ره‌واكه‌یانبین، شه‌هیدبوونی ئه‌وان ئێمه زیاتر په‌یوه‌ست ده‌كات به شۆڕش و تێكۆشان و له سه‌ركه‌وتنمان نزیكتر ده‌كاته‌وه. ئێمه‌ش جارێكی‌تر له یادی یه‌ك ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت و هه‌ردوو هاوڕێی ده‌ورم و شاهین دا، هه‌روه‌ها به نزیك بوونه‌وه‌مان له چله‌ی شه‌هید قاسم ئه‌نگین، سۆز و به‌ڵێنی وه‌فاداریمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه تا دوا دڵۆپی خوێنمان بۆ سه‌رخستنی ئامانجه‌كانیان له رێبازه‌كه‌یاندا به‌رده‌وامبین، بێگومانیشین كه خوێنی شه‌هیدانه ده‌مانگه‌یه‌نێت به‌سه‌ركه‌وتن."
ف.ق