سوپای تورک سەربازی زیاتری بۆ برادۆست ڕەوانە دەکات

سوپای داگیرکەری تورک جموجووڵەکانی لە باشووری کوردستان زیاد کردووە و سوپای زیاتری بۆ دەڤەری برادۆست جووڵەپێکردووە.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنیوز، سوپای تورک هێزی زیاتری هێناوەتە دەڤەری برادۆست، داواشی لەو بارەگایانەی پێشمەرگەی پەدەکە کردووە کە لەنزیک بارەگانی سوپای تورکن، شوێنەکانیان بۆ ئەوان بەجێ بهێڵنن.

هەروەها باسی ئەوەشی کردووە سوپای تورک هێزێکی زۆری بۆ گوندەکانی خەلیفان و گوڕە و شێربێگە لە دەڤەری برادۆست ڕەوانە کردووە، داواشیان لە پێشمەرگەکانی پەدەکە کردووە، کە بارەگانیان بۆ سوپای تورک بەجێ بهێڵن.

ف.ق