سوپای تورک لە ناوچەی پاسوری ئامەد ئاگری لە دارستانێک بەردا

سوپای داگیرکەری تورک لە دەوروبەری گەڕەکی بارانی سەر بە ناوچەی پاسور ئاگری لە دارستانێک بەرداوە و ئاگرەکە لە تەشەنەسەندندایە.

بە پێ ئەو زانیاریانەی کەوتوونەتە بەر دەستمان، ئێوارەی رۆژی ٣٠ی حوزەیران لە گەڕەکی بارینی ناوچەی پاسور ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی دەستی پێکردبوو.

سوپای تورک لە کاتی ئۆپڕاسیۆنەکەدا دارستانەکەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا دارستانەکە ئاگری گرتووە و رێگەش نادرێت هەوڵ بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بدرێت.

ئاگرەکە بە دووری ٥٠٠ مەتر لە گەڕەکەکە نزیک بووەوە. لەگەڵ ئەوەی ئاگرەکە بەرەو گەلی گۆدەرن و گەڕەکی بارین تەشەنە دەسەنێت، بەڵام هەوڵەکانی شارەوانی ئامەد و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، لە لایەن سوپاوە رێگری لێدەکرێت.

دانیشتوانی گەڕەکی بارین تووشی دڵەڕاوکێ بوون و داوا دەکەن بە زووترین کات هەوڵی کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بدرێت.

ز.ش