'سوپای تورکیا گیری خواردووە و ناتوانێت سەر بێنێتە دەرەوە'

گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار رایانگەیاند، سوپای تورکیا لە باشووری کوردستان گیری خواردووە و لەو شوێنانەدا کە داگیریکردوون ناتوانێت سەر بێنێتە دەرەوە.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار رایانگەیاند، سوپای تورکیا لە باشووری کوردستان گیری خواردووە و لەو شوێنانەدا کە داگیریکردوون ناتوانێت سەر بێنێتە دەرەوە.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار، کە لە دژی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرخۆدانی دەکەن، وتیان، بەدڵنیاییەوە سەردەکەون.

ڕێناس ئامەد گەریلای هەپەگە بۆ ئاژانسی هەواڵى فورات (ANF) قسەی کرد و ئاشکرایکرد، سوپای تورکیا لەو شوێنانەی، کە جێگیر بووە گیری خواردووە. ئامەد وتی "ئێستاکە لەو شوێنانەی، کە داگیرکردووە ناتوانێت بجوڵێت و سەر بێنێتە دەرەوە. هەڕەشە لە خەڵک دەکەن و ئینجا دەست بە هێرش دەکەن. ئێمەش بەرەنگاریان دەبینەوە و بڕوامان بە خۆمان هەیە، کە سەردەکەوین."

ڕووکەن بازید یەکێک لە گەریلاکانی یەژەئا ستار-یش وتی "ئێمە لە وڵاتی خۆماندا پارێزگاری لە خۆمان دەکەین. ئەرکی سەرشانمانە، کە وڵاتی خۆمان بپارێزین. لەسەر ئەو بنەمایەش ئێمە شەڕ دەکەین."

یەکێکی دیکە لە گەریلاکانی هەپەگە بە ناوای ئارنۆس هایمانا ئاشکرایکرد، دەوڵەتی تورکیا، کە بەردەوامە لە نکوڵیکردن لە کورد بە هەموو بەشەکانى کوردستانەوە بە قورسی هێرش دەکات و وتی "دەوڵەتی تورکیا لە رووی ئابووری و سیاسییەوە تووشی شڵەژان بووە. هەر بۆیە  هێزی سەربازی خۆی بەکاردێنێت و بەم شێوەیە دەیەوێت شکستەکانی خۆی بشارێتەوە. هەر بۆیە بە شێوازیکی دڕندانە هێرشی دەکاتە سەر هەموو شوێنێک دەکات. ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو هێرشانە بە بڕیار و بە هەڵوێستین. دەبێت ئەوە بزانرێت، ئێمە لە هەموو شوێنێکدا بەرخۆدانی خۆمان گەشتر و بەهێزتر دەکەین."

ر.م