سەرحەد: تێکۆشانەکەمان بە درێژەدان بە رێگاى حەقییەکان سەردەکەوێت
فیراز سەرحەد ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە دەستنیشانی کرد، چی دەبێت با ببێت تێکۆشانی ئەوان لە سەر ڕێبازی شەهیدانی ١٨ی ئایار (گوڵان) و حەقییەکان سەردەکەوێت.
فیراز سەرحەد ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە دەستنیشانی کرد، چی دەبێت با ببێت تێکۆشانی ئەوان لە سەر ڕێبازی شەهیدانی ١٨ی ئایار (گوڵان) و حەقییەکان سەردەکەوێت.
فیراز سەرحەد ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە دەستنیشانی کرد، چی دەبێت با ببێت تێکۆشانی ئەوان لە سەر ڕێبازی شەهیدانی ١٨ی ئایار (گوڵان) و حەقییەکان سەردەکەوێت.
مانگی ئایار (گوڵان) بۆ تەڤگەری شۆڕشگێڕ و سوسیالیست خاوەنی پێگەێکی تایبەتە. مانگێک کە بە ڕۆژی کرێکاران و زەحمەتکیشان دەست پێدەکات، و ٦ی ئایار ساڵڕۆژی لەسێدارە دانی دەنیزەکان، ١٨ی گوڵان/٢٨ی بانەمەڕ کاتی کوشتنی کایپاک کایا، ١١ی گوڵان ڕۆژی شەهید بوونی ئۆزان مزگین، ١٨ی گوڵان ڕۆژی شەهید بوونی حەقی قەرار و خەلیل چاوگین و چوارەمین چالاکیی زیندانی ئامەد بەردەوامە. ئەم مانگە لە ناو تەڤگەری ئازادی کوردا دا وەک "مانگی شەهیدان" پێناسە دەکرێت.
فیراز سەرحەد ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە دەستنیشانی کرد، چی دەبێت با ببێت تێکۆشانی ئەوان لە سەر ڕێبازی شەهیدانی ١٨ی گوڵان و حەقییەکان سەردەکەوێت.
سەرحەد بۆ ئاژانسی فورات قسەی کرد و وەبیری هێنایەوە، کە هاوکات لەگەل شەهادەتی هەڤاڵانمان لەم مانگەدا چالاکیی زۆر گەورە ئەنجامدراوە.
سەرحەد وەبیری هێنایەوە کە لە ڕێکەوتی ٦ی گوڵان هاتاکو ١٨ی گوڵان شەهادەتی گەورە ڕوویداوە و بەتایبەت ئاماژەی بە هەنگاوە کرد، کە لە ١٨ی گوڵاندا دەستی پێکردووە. سەرحەد دەستنیشانی کرد کە ئەوە واتای بەم ڕۆژە داوە. بەرخۆدانی فیدایی ئیبراهیم کایپاک کایان و بەرخۆدانی حەقی قەرار بەرۆحی بەرخۆدانێکی گەورە بەردەوامە.
سەرحەد ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ شەوی چوارەمدا کلتورێک خوڵقاوە و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا: "تایبەتمەندیی هاوبەشیی هەموویان ئەوەیە، کە ئەم کەسایەتییانە لە دژی سیاسەتی نکوڵی و سڕینەوە خۆیان لە بە امبەر کۆمەڵگە بەرپرسیار دەبینن و خۆیان فیدای کۆمەڵگە کرد. ئەو چالاکییانە راستیى مەزنی تێکۆشانی کۆمەڵگەیان کردە باو. ئەگەر پەکەکە بوون و جەوهەرێکی زیندووی بوونى هەبێت، ئەوا پشت ئەستوورە بەو ڕاستییە. هەنگاوێک کە ساڵی ١٩٧٣ بە ئیبراهیم کایپاک کایا دەستی پێکرد و هەروەها شەهید بوونی هاوڕێ حەقی قەرار لە ساڵی١٩٧٧ و چوارەمین چالاکیی فیدایی لە ١٨ی گوڵان، ڕۆحی بەرخۆدانی ناو پەکەکەیان خستەڕوو. ئەوان سەلماندیان کە چی دەبێت باببێت، لە ناو شەرت و مەرجی هەرە دوژواردا کارێک بکرێت و کەرامەتی مرۆڤایەتی لە هەر دۆخێکدا دەتوانێت بپارێزرێت. ئەگەر هەبوون دڵسۆزی جەوهەر وئازادی بێ، سەرکەوتنی گەورەتر تۆمار دەکەیت. ئەوە لە ناو مێژوویی پەکەکەدا بووە بە کلتور. ئەگەر ئێستاکە پەکەکە دەتوانێت لە هەر بارودۆخێکدا لە دژی فاشیزم و دواکەوتویی جیهان شەڕ بکات، گرێدراوی رۆحی ١٨ی گوڵان وبە چالاکی ئیبراهیم، حەقی و فەرهاد کورتاییەوە هەیە".
لە کۆتایی قسەکانیدا سەرحەد وتی، "چی دەبێت با ببێت تێکۆشانی ئەوان لە سەر ڕێبازی شەهیدانی ١٨ی گوڵان و حەقییەکان سەردەکەوێت".
لە کۆتاییدا لە سەر کەسایەتی شەهیدانی ١٨ گوڵاندا هەمو شەهیدانی مانگی گوڵان وەبیر هێنایەوە و وتی، "بە دڵنیایەوە بەرخۆدانەکەى ئەوان ئێمە سەردەخات".
ر.م