فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان توركیا بۆردومانی سه‌ربازه‌كانی خۆیان كرد

فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ له‌ دوای چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌\یه‌ژا ستار له‌ گردی لێلیكان، بۆردومانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد. ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ سه‌ربازانی داگیركه‌ر زۆر نزیك بوون له‌ شوێنی بۆردومانه‌كه‌.

گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه‌ و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستار، ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٠ له‌ گردی لێلیكان له‌ ٨ قۆڵه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گه‌ریلاكان له‌ ٦ قۆڵه‌وه‌ به‌ چه‌كی جۆراوجۆر گورزی توندیان له‌ سه‌ربازانی توركیا داوه‌. هه‌روه‌ها له‌ ٢ قۆڵی دیكه‌وه‌ به‌ چه‌كی قورس هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر سه‌ربازانی توركیا.

له‌ دوای چالاكییه‌كانی ئه‌مڕۆی گه‌ریلا، كاتژمێر ١٣:١٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی گردی لێلیكانیان كرد. سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ٤ جار بۆمبارانی گردی لێلیكانیان كردووه‌ و ئه‌و شوێنه‌ی بۆمباران كراوه‌ زۆر نزیك بووه‌ له‌ شوێنی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر.

s.m