فڕۆکە جەنگیەکان دەوڵەتی تورک هەرێمی خنێرە بوردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ٢١:٠٥ خولەکی ئەمشەو دەستی بە بوردومانکردنی ناوچەی بەربزن و سنینی سەر بە هەرێمی خنێرە کردووە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە گەیشتووەنەتە بەردەستمان، ئەمشەو کاتژمێر ٢١:٠٥خولەک فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەستی بە بوردومانکردنی هەر دوو ناوچەی سنین و بەربزنی سەر بە هەرێمی خنێرە کردووە.

بە پێی زانیاریەکان، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش بوردومانەکە بەردەوامە.ت

ز.ش