فەرماندەکانی گەریلا: سەرکەوتنی حەفتانین ئەنجامی نوێبوونەوەیە

هاوار سوروچ یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە رایگەیاند، نوێبوونەوە نەک تەنها لە گۆڕەپانی سەربازی، بەڵکو لە رووی فیکر و پێداگریشەوە خۆی سەلماندووە و وتی "سەرکەوتنی حەفتانین سەلمێنەری گۆڕین و نوێبوونەوەیە".

فەرماندەکانی هەپەگە و یەژاستار لەبارەى داگیرکەریی دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و جەنگی حەفتانین بۆ کەناڵی ئاسمانیی ستێرک تیڤی دوان.

ئەیلەم رۆنی یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار رایگەیاند، لە ناوچەى حەفتانین شەڕێکى قورس روودەدات و وتی "سنوورەکانی میساقی میللی بۆ سوپای تورک بووەتە دەرد و ژان. ئەو شەڕە بەشێکە لە پلانێکى بەرفراوان. لە مێژە لە رۆژەڤدایە، بەڵام ناتوانن جێبەجێی بکەن. سوپای تورک لە بەرامبەر گەریلادا گورزی قوسی بەردەکەوێت".

هاوار سورچ یەکێک لە فەرماندەکانی هەگەپە باسی نوێبوونەوەى لە ناو گەریلادا کرد و وتی "مانای گەریلا نوێبوونەوەیە. گەریلا بەپێی هەلومەرجەکان خوێ نوێدەکاتەوە و بەو شێوەیە لەسەر پێ دەمێنێتەوە. نوێبوونەوە نەک تەنها لە ئاستی سەربازی، بەڵکو لە ئاستی فیکر و ئایدۆلۆژیا و پێداگریشدا خۆی سەلماندووە. سەرکەوتنی حەفتانین بەهۆی گۆڕانکارییەوە و سەلماندنی نوێبوونەوەیە".

لالەشین جودی فەرماندەیەکی تری یەژاستا وتی، دەوڵەتى تورک هیچ ئەنجامێکی دەست ناکەوێت و لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتی "سوپای تورک زۆر جار لە زەوییەوە خۆی تاقیکردووەتەوە. پێشتر بە دەیان هەزار سەرباز ئۆپراسیۆنی ئەنجام دەدا. لە دوایین هەنگاویشیاندا بینیان، کە لە بەرامبەر گەریلادا بێچارەن و سەر ناکەون. ئەمجارە خواستیان بە چڕی بە تەکنەلۆژیا ئەنجام بەدەست بهێنن. ئەوەش ئەنجامی نەدا. هەموو ساڵێک بۆ ئەوەى گەریلا لە ناو ببەن هێرش دەکەنە سەر گەریلا، بەڵام تاوەکو دێت گەریلا بەهێزتر دەبێت. گۆڕینی تاکتیک لە ناو گەریلادا باڵادەستیی بۆ ئێمە دروستکردووە. گۆڕانکاری لە ناو پێوانەیەکى دیالکتیکدایە. لە حەفتانین بەرخوانێکى بێ هاوتا هەیە. هەڤاڵانمان چالاکیی زۆر کاریگەر ئەنجام دەدەن. هەموو جارێک بە تاکتیکى جیاواز چالاکییان ئەنجامدا. سوپای تورک، کە داگیرکەی وەک پلان و پرۆژەى بۆ خۆی داناوە، لە بەرامبەر گەریلادا بێچارە بووە و بە بەردەوامی گورز دەخوات".

ژ.ت