كاڵكان: په‌كه‌كه بووه به هیوای هه‌موو بنده‌سته‌كان
دووران كاڵكان ڕایگه‌یاند، ئه‌و په‌كه‌كه‌یه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت له‌ناوی ببات، بووه به هیوای هه‌موو گه‌لانی بنده‌ست له سه‌رانسه‌ری جیهان.
دووران كاڵكان ڕایگه‌یاند، ئه‌و په‌كه‌كه‌یه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت له‌ناوی ببات، بووه به هیوای هه‌موو گه‌لانی بنده‌ست له سه‌رانسه‌ری جیهان.
دووران كاڵكان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه له به‌شی دووه‌می وتووێژه‌كه‌یدا، باس له ئامانج و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی داگیركاریی توركیا و هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد له دژی ئه‌و هێرشانه، ده‌كات.
په‌یمانی ١٠ ساڵه‌ی داگیركاری و درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یمانه
كاڵكان ده‌ستنیشانی كرد كه له دوای ئۆپه‌راسیۆنی «چه‌كیچ گوچ»، ساڵی ١٩٩٧ له‌نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا و حكوومه‌تی هه‌ولێر په‌یمانێكی ١٠ ساڵه ئیمزا كراوه.
«ساڵی ٢٠٠٧ كاتی ئه‌و په‌یمانه كۆتایی پێهات و هه‌بوونی هێزه‌كانی كۆماری توركیای داگیركه‌ر له باشووری كوردستان جارێكی دیكه بوو به بابه‌تی گفتوگۆ. دواتر ئاشكرابوو كه په‌یمانه‌كه نوێكراوه‌ته‌وه و درێژكراوه‌ته‌وه. پێویسته لێكۆڵینه‌وه بكرێت. هێزه‌كانی داگیركه‌ر هێشتا هه‌ن و كه‌م نه‌بوون. به‌پێچه‌وانه‌وه، ژماره‌یان زیاد ده‌كات. هه‌رچه‌نده په‌یمانی ساڵی ٢٠٠٧ كۆتایی پێهاتبوو، به‌ڵام ئێستا ١١ ساڵ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه. سه‌ربازانی توركیا به مۆڵه‌تی كێ ١١ ساڵه له باشووری كوردستان ده‌مێننه‌وه. گرینگه لێكۆڵینه‌وه له‌مه بكرێت و ئاشكرا بكرێت. بێگومان له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ندێك كه‌س مۆڵه‌تیان داوه. ده‌وڵه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم مۆڵه‌تیان داوه. به‌بێ مۆڵه‌تی ئه‌وان ناتوانرێت ئه‌مه بكرێت. له بنه‌ڕه‌تدا له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ناتۆدا، سوپا و ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌ربازه‌كانی خۆی له باشووری كوردستان ده‌هێڵێته‌وه.»
بێده‌نگی له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئێستا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان
دووران كاڵكان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌هۆی ئه‌و ڕێپێدانه، هێزه‌هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئێستا له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان بێده‌نگن.
«له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی لێلیكان، ئێستا باسی هاتنه نێو باشووری كوردستان به‌درێژایی ٢٠ كم ده‌كه‌ن. به‌ر له ئێستا، له ساڵانی ١٩٩٠دا زیاتر هاتبوونه پێش، تانكه‌كانی توركیا گه‌یشتبوونه هه‌ولێر. تۆزێك واوه‌تر سه‌ربازگه‌كانی سوپای توركیا، یه‌كینه‌ی تانك و تۆپه‌كان هه‌ن. به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر سنوور هه‌تا مه‌یدانێكی دیاریكراو بوو. واته له‌سه‌ر سنوور بوو. ده‌یانگوت ٥ كم پێشڕه‌وی ده‌كه‌ین. له ئۆپه‌راسیۆنی چه‌لیك-دا ئه‌وپه‌ڕی ١٠ كم چووبوونه پێش. ئێستا له لێلیكان باسی قووڵایی ٢٠ كم ده‌كه‌ن. سوپا و ده‌وڵه‌تی توركیا هێشتا دڵیان نه‌گیراوه. ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت [ده‌چینه قه‌ندیل، ٧٠-٨٠كم پێشڕه‌وی ده‌كه‌ین. له لایه‌كه‌وه ئێمه چووین عه‌فرین، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له خواكوركه‌وه خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه قه‌ندیل و له‌وێشه‌وه ده‌گه‌ینه كه‌ركووك. به‌م شێوه‌یه ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان فه‌تح ده‌كه‌ین و ده‌یانخه‌ینه نێو سنووری توركیا.] ده‌ڵێت [كوردستانی عوسمانییه، خاكی عوسمانییه، ئێمه خاوه‌نی ئه‌م خاكه‌ین.] ده‌یانه‌وێت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جموجۆڵ بكه‌ن. به‌ڵام كه‌س ده‌نگی خۆی هه‌ڵنابڕێت.»
«حكوومه‌تی هه‌ولێر و عێراق له به‌رانبه‌ری بوه‌ستنه‌وه، توركیا ناتوانێت بێته برادۆست»
دووران كاڵكان هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه بارودۆخ هه‌میشه وه‌ها نابێت و گوتی: هه‌ر كه سنوور تێكبدرێت، دۆخێك دێته ئاراوه كه له دژی كۆماری توركیایه.
«هه‌موو شتێك به دڵی ئه‌وان نابێت. به‌ڵام ئێستا كه‌س ده‌نگی خۆی هه‌ڵنابڕێت. گونده‌كان چۆڵ ده‌كه‌ن، لێیان جێگیر ده‌بن، بڕیارگه داده‌نێن، ده‌یانخه‌نه سه‌ر خاكی توركیا. سه‌رنج بده‌ن، له باب، جه‌رابلووس و عه‌زاز داموده‌زگه‌ی توركیایان دامه‌زراند. ئێستاش له عه‌فرین داموده‌زگه‌ی توركیا داده‌مه‌زرێنن. قائیمقامی توركیا ڕاده‌سپێرن، ئیداره‌ی خۆجێیی به‌گوێره‌ی ویستی خۆیان داده‌نێن، سیسته‌مێكی وابه‌سته به‌خۆیان داده‌مه‌زرێنن، دیمۆگرافیا ده‌گۆڕن، كه‌چی كه‌س تۆزێك له به‌رانبه‌ری ناوه‌ستێته‌وه. له هه‌رێمی برادۆستیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌مان شت بكه‌ن. ده‌نگێكی دژبه‌ر ده‌رناكه‌وێت. بۆچی؟ چوونكه مۆڵه‌تیان له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه، په‌یوه‌سته به په‌یمانه‌كانی پێشوو. واته ده‌وڵه‌تی عێراق و په‌ده‌كه ده‌ترسن. له‌پێناو هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی و ئابووری، خۆیانی لێ ده‌بوێرن. له‌نێوانیاندا په‌یمان هه‌یه، به‌بێ په‌یمان ئه‌مه نه‌ده‌بوو. ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی جددی له به‌رانبه‌ری بوه‌ستنه‌وه، توركیا ناتوانێت بێته لێلیكان و برادۆست. ڕێی تێناچێت. بیبه‌نه به‌ر ده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌وان له دژی بوه‌ستنه‌وه، ناتوانن له‌وێ بمێننه‌وه. به‌ڵام له دژی ناوه‌ستنه‌وه، چونكه ڕێككه‌وتوون. به‌ر له‌وه‌ی سوپای توركیا بێته هه‌رێمی برادۆست، سه‌رۆكی فه‌رمانداره‌تیی گشتیی سوپای توركیا خولوسی ئاكار چوو بۆ به‌غدا و پیلانیان دانا. ئێمه هه‌موومان به‌مه ده‌زانین. پێویسته ئه‌م ڕاستییه ئاشكرا بكرێت.»
«سوپای توركیا هێزی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی نییه، بۆیه هێرشی ئاسمانی ده‌كات»
ده‌رباره‌ی هێزی سوپای توركیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه دووران كاڵكان گوتی: سوپای توركیا هێزی ئه‌وه‌ی نییه هێرشی زه‌مینی بكات. ده‌ترسێت كه گورزی لێ بدرێت. ده‌ترسێت كه نه‌توانێت له‌و شوێنه بمێنێته‌وه كه لێی جێگیر بووه. كاڵكان ده‌ستنیشانیشی كرد، سوپای توركیا له‌و شوێنه‌ی ده‌ترسێت، ناتوانێت بمێنێته‌وه و له به‌رانبه‌ر گه‌ریلا ده‌چه‌قێت، ئینجا یه‌كسه‌ر هێزی ته‌كنیكی به‌كاردێنێت و به فڕۆكه هێرش ده‌كات.
ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوور
كاڵكان بۆ تێگه‌یشتن له ئامانجه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له هێرشه‌داگیركارییه‌كان، ئاماژه‌ی بۆ به‌سه‌رهاته‌كانی جه‌نه‌ڕاڵێكی توركیا كرد كه به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه‌ی كردووه.
«له‌وێدا تا ئاستێك زانیاری ڕاست هه‌ن، له‌وانه‌یه هه‌موو زانیارییه‌كی تێدا نه‌بێت و داتای نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه گرینگه؛ ده‌ڵێت: [كاتێك كه ئێمه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه ده‌كه‌ین ته‌نیا له‌پێناو ئامانجێك نایكه‌ین. ئه‌وانه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌یبینن خۆیان فریو ده‌ده‌ن. ئێمه زۆر ئامانج پێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ینه ئامانج، ئه‌و ئامانجه‌ی كه هه‌موو كه‌س ده‌یزانێت، لێدوانی په‌كه‌كه‌یه. ئه‌مه ده‌كه‌ینه ئامانج و لێی ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئێمه هێرشێكی سه‌ربازیی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوور ته‌نیا له‌و پێناوه‌دا نه‌كه‌ین. به لێدان له په‌كه‌كه، ده‌مانه‌وێت بێكاریگه‌ری بكه‌ین. به كۆنتڕۆڵكردنی په‌ده‌كه (پارتی دیموكراتی كوردستان) و یه‌نه‌كه (یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان) ده‌مانه‌وێت ببینه خاوه‌ن كۆنتڕۆڵ، له لای ئه‌وان جێگیر بین و بێكاریگه‌ریان بكه‌ین. به چاوترساندنی كۆمه‌ڵگه، یان به پێدانی هه‌ندێك شت، ئه‌وان به خۆمانه‌وه گرێده‌ده‌ین و ده‌یكه‌ینه مه‌یدانی بازرگانی.] زۆر ئامانجی به‌م شێوه‌یه‌یان هه‌یه.»
«به په‌كه‌كه نا‌وێرن، به‌ڵام په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه-یان خسته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان»
دووران كاڵكان له‌سه‌ر سه‌رگرتن و سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا گوتی: «كاتێك كه له‌م لایه‌نه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنرێت، ئایا توانیان گه‌ریلا تێكبشكێنن؟ نه‌خێر، نه‌یانتوانی تێكی بشكێنن. سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئایا په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه-یان خسته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان؟ بێگومان، ئه‌وانیان خسته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان.
«ئه‌وه‌تا هێزێكی داگیركه‌ر هه‌یه و ناتوانن ده‌ریانكه‌ن. له‌مه‌ش واوه‌تر، باشووری كوردستانیان كردۆته مه‌یدانێكی وه‌ها كه له ڕووی ئابوورییه‌وه لێی ده‌خوات. هه‌موو ئه‌و شمه‌كانه‌ی كه له توركیا به‌كارناهێنرێن و ناخورێن، بۆ باشووری كوردستانی ده‌نێرن و له‌وێ ده‌یفرۆشن. گه‌لی باشوور كه دووره له به‌رهه‌مێنان و له‌گه‌ڵ شوێنێكی دیكه بازرگانی ناكات، به شمه‌ك و كه‌لوپه‌لی توركی كه ماوه‌ی به‌كارهێنان و خواردنیان ته‌واو بووه و ده‌بنه هۆی مردن، به‌خێو ده‌كرێت. خواردن به‌م شێوه‌یه‌یه، جلوبه‌رگیش به هه‌مان شێوه‌یه. به‌رماوی كۆماری توركیا پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن و به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵگه ده‌ڕزێنن. له ڕووی ئابووریشه‌وه قازانج ده‌كات. ئه‌مه به به‌لاش نییه. یاری به نرخه‌كان ده‌كات. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له باشوور مێتینگه‌رییه‌كی گه‌وره هه‌یه. كۆماری توركیا و نۆكه‌ره‌كانی قازانج ده‌كه‌ن. ئه‌مه چه‌ند ئه‌نجامێك له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. هه‌م له ڕووی لێخواردنی ئابووری، هه‌میش له ڕووی كۆنتڕۆڵكردنی باشووری كوردستانه‌وه ئه‌نجامی خۆی هه‌ن. له‌م بواره‌دا تا ئاستێك سه‌ركه‌وتوو بوون. مرۆڤ ناتوانێت بڵێت كه توركیا به‌ته‌واوی سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامه گرینگه.»
«ئه‌گه‌ر تێكۆشانێكی هاوشێوه‌ی باكوور له باشوور كرابوایه، سوپای توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ش ڕاوده‌نرا»
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه دووران كاڵكان له درێژه‌ی وتووێژه‌كه‌یدا ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه نه‌بوایه، ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌یده‌توانی كێشه‌ی كورد له ئاستی چاره‌سه‌رنه‌كردندا بهێڵێته‌وه یان كۆمه‌ڵكوژی كوردان بكات.
«پێویسته به‌مه بزانین كه ئێمه‌ین ئه‌م هیوا و چانسه ده‌ده‌ینه ده‌وڵه‌تی توركیا. ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی باكووری كوردستان تێكۆشانێكی هاوبه‌ش له باشووری كوردستانیش دژی كۆماری توركیا كرابوایه، ئه‌م یه‌كێتیی هێزه سوپای توركیای له ئه‌نقه‌ره‌ش ڕاوده‌نا. ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌یده‌توانی به‌دوای حیساباتی تێكشكاندنی گه‌ریلاكانی كورد و قڕكردنی كورداندا بگه‌ڕێت. هیواكانی ده‌شكا، حیساباته‌كانی په‌رت ده‌بن و ده‌ستی لێ به‌رده‌دا.»
«ویستیان و هه‌وڵیاندا په‌كه‌كه له‌ناوببه‌ن، به‌ڵام په‌كه‌كه بووه‌ته بزووتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئازادی»
كاڵكان ده‌ستنیشانی كرد كه ئامانجێكی بنه‌ڕه‌تیی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌م ئۆپه‌راسیۆنانه، تێكشكاندنی په‌كه‌كه و پلیشانه‌وه‌ی گه‌ریلا بوو.
«ئایا گه‌ریلای تێك‌شكاند؟ سه‌ره‌تا یه‌كینه‌ی بچووك بوون، چه‌ند سه‌د كه‌سێك بوون. به‌ڵام ئێستا بوونه‌ته ده‌یان هه‌زار. سه‌ره‌تا له‌سه‌ر سنوور، له بۆتان و چه‌ند هه‌رێمێكی باكووری كوردستان جموجۆڵیان ده‌كرد، ئێستا له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بڵاوبوونه‌ته‌وه. ئایا توانیبووی ڕێ له په‌كه‌كه بگرێت؟ په‌كه‌كه ئه‌و كاته گرووپێكی بچووك بوو كه‌س ناوی نه‌بیستبوو، به‌ڵام ئێستا بووه‌ته ڕێكخستێك كه له لایه‌ن ته‌واوی جیهانه‌وه ده‌ناسرێت. له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌فریقا و ئاسیا به ئاڵاكانی په‌كه‌كه میتینگ ساز ده‌كرێن. به‌ڵام له دژی مێتینگه‌ریی توركیا، به ده‌یان هه‌زار كه‌س له ژنان و لاوان پشتگیریی تێكۆشانی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن. ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ناسن، هه‌وڵده‌ده‌ن له پارادایمی ڕێبه‌ر ئاپۆ تێبگه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه تێكۆشانی ڕزگاری ده‌كه‌ن. وره، هێز و جه‌ساره‌ت له په‌كه‌كه وه‌رده‌گرن. په‌كه‌كه و گه‌لی كورد ده‌ناسن. په‌كه‌كه به ته‌نیا له كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین نه‌بووه به هێزێكی گه‌وره، به‌ڵكو له ته‌واوی جیهان له لایه‌ن گه‌لان، لاوان و ژنانه‌وه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئازادی قبووڵ ده‌كرێت. هێز و وره‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت. بووه به بزووتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئازادی. ئه‌مه‌ش پیشانی ده‌دات كه هێرشه‌كانی توركیا سه‌رنه‌كه‌وتوون.»
«هیوا له سه‌ركه‌وتن هێژاتره؛ په‌كه‌كه بووه به هیوای بنده‌ستان له سه‌رانسه‌ری جیهان»
كاڵكان وته‌ی «هیوا له سه‌ركه‌وتن هێژاتره»ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی به‌بیرخسته‌وه و گوتی: بزووتنه‌وه‌یه‌كی وه‌های ئازادی كه به‌م شێوه‌یه له ته‌واوی جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه به هیوای هه‌موو بنده‌سته‌كان، زۆر واتادارتر و هێژاتره له كۆنتڕۆڵكردن و به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند شارێك. خاوه‌نی ناوه‌ڕۆك و به‌هایه‌كی زۆر به‌هێزی شۆڕشگێڕییه.
«پێویسته ئه‌م ڕاستییه بزانرێت. په‌كه‌كه ڕێی له به‌رده‌م پێشكه‌وتنێكی وه‌ها كرده‌وه كه هێرشه‌داگیركارییه‌كانی توركیا ناتوانن ڕێی لێ بگرن. په‌كه‌كه تێكۆشانێكی درووستی كرد، سوودی له‌م شه‌ڕه وه‌رگرت و ڕێی له به‌رده‌م پێشكه‌وتنه‌كان كرده‌وه. هه‌ر بۆیه هێرشه‌كان له دژی په‌كه‌كه بێ ئه‌نجام مانه‌وه. سوپا و ده‌وڵه‌تی توركیا بێ ئه‌نجام بوون، ژێركه‌وتن. په‌كه‌كه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر نزیكه له ئازادی. هیوای بۆ سه‌ركه‌وتن به‌هێزه. ئه‌م ڕاستییه كاریگه‌ری له هه‌موو ڕێكخستنه‌كانی كوردستان ده‌كات. زۆرترین كاریگه‌ری له په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه ده‌كات. وا ده‌كات كه نه‌توانن هاوشێوه‌ی پێشوو مامه‌ڵه بكه‌ن. بارودۆخی كوردستان هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌گۆڕێت.»
s.m