لە تەقینەوێکدا لە دەرسیم ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکیا کوژران
لەسەر رێگای پێدەشتەکانی دەرسیم و ئەرزینگان، لەکاتێکدا کە سەربازانی تورکیا دەربازدەبوون، تەقینەوەیەک روویدا. لە ئاکامیشدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکیا کوژران و برینداربوون.
لەسەر رێگای پێدەشتەکانی دەرسیم و ئەرزینگان، لەکاتێکدا کە سەربازانی تورکیا دەربازدەبوون، تەقینەوەیەک روویدا. لە ئاکامیشدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکیا کوژران و برینداربوون.
دوێنێ شەو، سەربازانی تورکیا لە هەرێمەکانی نێوان دەرسیم و ئەرزینگان بەمەبەستی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەرێکەوتن. لەسەر رێگای پێدەشتەکانی دەرسیم-ئەرزینگان، لەکاتی دەربازبوونی سەربازاندا، تەقینەوەیەک روویدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە ئاژانسەکەمان گەشتووە، لەئاکامی ئەو تەقینەوەیەدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکیا کوژران و برینداربوون.
تا ئێستا هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە' هیچ لێدوانێکی فەرمیان لەو بارەیەوە نەداوە. بەڵام بەرپرسانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سەربازان تەنها برینداربوون.