لە حەفتانین و خواکورک ٥ سەنگەر و رادارێکی سوپای تورک تێکشکێنران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا-ستار لە هەرێمی حەفتانین و ناوچەی خواکورک لە دژی سوپای داگیرکەری تورک زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا، ٥ سەنگەر و رادارێک تێکشکێنران و هاوکات چەندین سەربازیش سزا دران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی ئەو زنیجرە چالاکیانەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"زانیاریەکان لە بارەی چالاکیەکانی هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک کە لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی پێکردووە، بەم شێوەیەیە؛

یەکینەکانمان لە بەشی پاراستنی ئاسمانی، لە ١٩ی حوزەیران لە گردی شەهید بێریڤان و لە ٢٨ی حوزەیران لە گردی دووپشکا و لە ١ی تەموزیش کاتژمێر ٠٨:٤٠ خولەک لە ناوچەی خانتور لە دژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا، ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

١ی تەموز کاتژمێر ١٦:٠٠ هێزەکانمان لە دەڤەری خانتور لە دژی هێزی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە بە توندی لە یەکینەکانی دوژمنیاندا، لە بارەی ژمارەی کوژراو و بریندارانە هیچ زانیاریەک بەدەست نەخرا. دوای چالاکیەکە هێزەکانمان دوو جاری دیکە رووبەرووی یەکینەکانی دوژمن بوونەوە و شەڕیان کرد. لەو شەڕانەشدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

هاوکات هێزەکانمان لە دژی یەکینەکانی دوژمن لە گردی شەهید ئادار چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کو بە توندی هێرش کرایە سەر دوژمن، سەربازێک کوژرا.

لە دەڤەری دووپشکا ٥ سەنگەر تێکشکێنران

هەمان رۆژ کاتژمێر ١٧:٠٠ هێزەکانمان لە دەڤەری گردی دووپشکا لە دژی هێزی داگیرکەران چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا کە لە دوو قۆڵەوە هێرش کرایە سەر سەنگەرەکانی دووژمن، ٥ سەنگەر تێکشکێنران و چەندین سەربازیش سزا دران.

٢٦ و ٣٠ی حوزەیران لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا لە دەڤەری خانتور دوو لە هەڤاڵانمان بە ناوەکانی شۆڕشگەر و وڵات شەهید بوون.

لە راگەیێنراوێکدا لە ٢٨ی حوزەیران رامانگەیاندبوو، لە ئەنجامی شەڕی ناوچەی شەشداردا هەڤاڵێکمان بە ناوی سەما شەهید بووە. ئەو هەڤاڵەمان دوای ئەوەی لە شەڕدا بریندار دەبێت، لە لایەن دوژمنەوە بە دیل دەگیرێت.

لە خواکورک رادارێک تێکشکێرا

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رونیادا، رادارێکیان لە گردی شەهید ئاخینی سەر بە هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، کردە ئامانج. لەو چالاکیەدا رادارەکە تێکشکێنرا. دوای چالاکیەکە هێزی داگیرکەران، دەوروبەری ناوچەکەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە.

چالاکیەک لە دژی ئۆتومبیلێکی زرێپۆشی سەربازی

٢٩ی حوزەیران کاتژمێر ٢٣:٠٠ هێزەکانمان لە دژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سەربازی لە سەر رێگای گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە  ئەنجامی ئەو چالاکیەدا کە بە توندی هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبیلە سەربازیە، ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانرا. لەو چالاکیەدا هەڤاڵێکمان بە ناوی پارتیزان کە بە قارەمانانە جەنگا، شەهید بوون.

ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: پارتیزان بۆتان

ناوی تەواو: عادل ئاکیورەک

شوێنی لەدایکبوون: مێرسین

ناوی دایک و ناوی باوک: حانیفە – جەمال

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: جۆلەمێرگ – ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

هەڤاڵ پارتیزان لە دژی سیاسەتەکانی قڕکردن و تواندنەوەی دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە، ساڵی ٢٠١٢ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێ پارتیزان لەو رۆژەوەی بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد، بەردەوام خۆی پەروەردە کردووە و پەرەی بە تواناکانی خۆی داوە و لە ماوەیەکی کەمدا جێگای لە ناو دڵی هەموو هاوڕێکانیدا کردووەتەوە. دوایین جار زاگرۆس شوێنی ئەرکەکانی بووە، هاوکات هەمیشە لە بەرەی پێشەوە و لە ناو تێکۆشاندا بوو. تا ئەو ساتەی شەهید بوو، هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد. هاوڕێ پارتیزان ملیتانێکی نمونەیی بوو، لە ناو هاوڕێکانیدا بە دڵپاک، خاکی و فیداکار دەناسرایەوە.  

بەم بۆنەیەوە بە تایبەت سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێ بەنرخەکەمان و گشت گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێنیش دەدەین کە تێکۆشانی شەهیدانمان دەگەیێنینە ئاستی سەرکەوتن.

هێرشە ئاسمانیەکان

١ی تەموز سوپای داگیرکەری تورک لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا؛

کاتژمێر ١٥:٠٠ تا ١٥:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان شاخی رەشیان لە هەرێمی زاپ، گردی جەهەنەم، گردی ساجا و ناوچەی کارکەرانیان بوردومان کرد.

٢٣:٥٠ خولەکیش فڕۆکە جەنگیەکان دەوروبەری گردی یەکمالەی سەر بە هەرێمی گارەیان بوردومان کرد.

لە ئەنجامی ئەو بوردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەتووە."

ز.ش